بابەتتەکنەلۆجیا

ژیریی دەستکرد لە سەدەی داهاتوودا

ژیریی دەستکرد لە سەدەی داهاتوودا

⭕️ لە بواری ژیریی دەستکرددا ئەو سیستمە کۆمپیووتەرییانە ساز دەکرێن کە دەتوانن بە شێوەی ژیرانە کارەکان ئەنجام بدەن. پێشکەوتنەکانی بواری ژیریی دەستکرد بە کاریگەرییەکانی لەسەر بوارەکانی گواستنەوە، تەندروستی، زانست، بازرگانی و بواری سەربازی ئاڵوگۆڕیان بەسەر ژیانی مرۆڤدا هێناوە. بەپێی ڕاپرسییەک کە لەگەڵ ٣٥٢ توێژەری بواری ژیریی دەستکرد کراوە و لە ساڵی ٢٠١٥دا توێژینەوەکانیان بڵاو کردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت لە دەیەی داهاتوودا ژیریی دەستکرد لە زۆر بەشدا لە مرۆڤ لێهاتووتر بێت، وەک وەرگێڕان لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی تر تا ساڵی ٢٠٢٤، نووسینی ئێنشایەک لە ئاستی خوێندکارێکی دواناوەندیدا تا ساڵی ٢٠٢٦، لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل تا ساڵی ٢٠٢٧، کاری فرۆشیاری لە فرۆشگە تا ساڵی ٢٠٣١، نووسینی خۆشفرۆشترین کتێب تا ساڵی ٢٠٤٩ و کاری نەشتەرگەری تا ساڵی٢٠٥٣. ئەم توێژەرانە بڕوایان وایە کە شانسێکی ٥٠%ی هەیە بۆ ئەوەی تاکوو ٤٥ ساڵی دیکە، ژیریی دەستکرد لە جێبەجێکردنی هەموو ئیشەکاندا لە مرۆڤ لێهاتووتر بێت و تاکوو ١٢٠ ساڵی دیکە هەموو پیشەکانی مرۆڤ خۆکار و ئۆتۆماتیکی بکرێن.
http://gph.is/2efirRo
←←←←←←←←←←←←←←
سەرچاوە:
https://arxiv.org/pdf/1705.08807.pdf

پۆستە هاوشێوەکان

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button