بابەتژینگە

♫ مشکە ڕووتە سیحراوییەکان

لە مشکە ڕووتە سیحراوییەکان  چی فێر دەبین؟
ئەم جۆرە مشکانە وەک هەنگەکان بەکۆمەڵ دەژین، تەنیا یەک شاژن و یەک تا سێ دانە نێریان لە پڕۆسەی زاوزێدا بەشدارن و ئەوانیتر وەک کرێکار کار دەکەن. زۆربەی کات لە ژێر زەویدان و چاوێکی چکۆلە و لاوازیان هەیە. ئەم مشکە سەحراییە ڕووتانە کە لەبەر چاوی هەندێک کەس زۆر ناحەزن، لە قارەمانەکانی جیهانیی زانستی ئاژەڵەکانن، با بزانین بۆ؟

١. تەمەنێکی زۆر درێژیان هەیە: لەچاو خورۆکەکانی هاوقەبارەی خۆیان، زیاتر لە ٣١ ساڵ دەژین.
ئەم دیاردەیە بووەتە هۆی ئەوەی زانستمەندان بۆ دۆزینەوەی ڕازی پیربوون توێژینەوەیان لەسەر بکەن. بۆ نموونە یەکێک لە بیردۆزەکانی پیربوون چاک نەبوونەوەی بەشە تێکشکاوەکانی DNAیە و ئەم جۆرە مشکانە یەکێک لەو ئاژەڵانەن کە بۆ ئەم جۆرە توێژینەوانە بەکار گیراون. ئایا ئەم ئاژەڵە ناحەزە ڕازی پیربوونمان بۆ دەردەخات؟

٢. هەست بە ئێش و ژان ناکەن: تەنانەت لە پەنای تینێکی زۆریشدا هەست بە ژان ناکەن. یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم دیاردەیە، کەمبوونی جۆرێک دەمارەگوێزەرەوە بە ناوی سابستەنسی پی (Substance P) لە نێو پێستیاندایە، کە ئەم مادەیە بەرپرسی ناردنی سیگناڵی ئێشە بۆ مێشک. ئایا لەم مشکانە فێر ببین کە چی لە ئێشە فیزیکییەکانمان بکەین؟

٣. لەبەرامبەر شێرپەنجەدا زۆر خۆڕاگرن: بەپێچەوانەی تەمەنی درێژیان، ئەم ئاژەڵانە لەبەرامبەر شێرپەنجەدا زۆر خۆڕاگرن و ڕازی ئەم خۆڕاگرییە لە ژێر توێژینەوەدایە و چاوەڕوانیی ئەوەی ڵێدەکرێت بۆ چارەسەری شێرپەنجەی مرۆڤیش کەڵکی لێ وەرگیرێت.

٤. دەتوانن بە بێ ئۆکسیجێن بۆ ماوەی ١٨ خولەک بژین: پێشتر زانرابوو کە ئەم مشکانە بەکۆمەڵ و لە ژێر زەویدا دەژین و دەتوانن بۆ چەندین سەعات لە ژینگەیەکی کەم ئۆکسیجێندا بەردەوام بن، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ باسی ١٨ خولەک ژیانی بێ ئۆکسیجێن دەکات. لەم ١٨ خولەکەدا، لێدانی دڵیان لە ٢٠٠ دانە دێتە خوار بۆ ٥٠ دانە لە خولەکێکدا و وشیاری خۆیان لەدەست دەدەن، بەڵام کاتێک کە ئۆکسیجێنیان پێدەگاتەوە بەتەواوی دەگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی. شتێک کە لەم باسەدا سەرسووڕهێنەرە ئەوەیە کە بە جۆرێک دەتوانین بڵێین ئەو مشکانە لەم ماوەیەدا دەبنە گیا، واتە مێتابولیزمیان دەگۆڕنەوە بۆ شێوازێک کە خانەکان هێزیان لە فرۆکتۆز وەردەگرن نەک لە گلۆکۆز ، پڕۆسەیەک کە پێویستی بە ئۆکسیجێن نییە!

Naked mole-rat (Heterocephalus glaber)
Rodent جونده
Neurotransmitter
Cell سلول
Fructose
Glucose
goo.gl/n3xr3x
——————————————
http://genomics.senescence.info/species/entry.php?species=Heterocephalus_glaber
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC4712340/
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC2214810/
http://science.sciencemag.org/content/356/6335/دەتوانین307

پۆستە هاوشێوەکان

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button