بابەتژینگە

ئایا دەتوانین تەواوی پێداویستیی وزەی جیهان لە تیشکی خۆر دابین بکەین؟

ئایا دەتوانین تەواوی پێداویستیی وزەی جیهان لە تیشکی خۆر دابین بکەین؟

وەڵامی ئەم پرسیارە بە کورتی یەک وشەیە: بەڵێ

بەڵام بۆ سوودوەرگرتن لە وزەی خۆر بە جۆرێک لە سەددا سەدی پێداویستیی جیهان دابین بێت، چەندە پانێڵی خۆری پێویستە؟
بۆ زانینی ئەوەی کە خۆر چەندە وزە دەگەیەنێتە زەوی، وشکانییەک بە ڕووبەری یەک مایلی دوو جا (1sq.mi) بهێننە پێش چاو، ئەو وزەیەی تیشکی خۆر لە ماوەی یەک ساڵدا دەیداتە ئەو پارچە زەوییە، یەکسانە بە وزەی سووتاندنی ٤ ملیۆن بەرمیل نەوت.

بەپێی چاوەڕوانیی دێپارتمانی وزەی ئەمریکا (USDE) کۆی گشتیی پێداویستیی وزەی جیهان (نەوت، گاز، بەنزین، کارەبا و هتد) لە ساڵی ٢٠٣٠ دەگاتە نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن گیگاوات. بۆ ئەوەی کە ئەو بڕە وزەیە لە تیشکی خۆر دەستەبەر ببێت، پێویستمان بە نزیکەی ٥٠٠ هەزار کیلۆمەتری دوو جا پانێڵی خۆری هەیە، واتا وشکانییەک بە قەدەر وڵاتی ئیسپانیا!
گەیشتن بەو ئاواتە زۆریش ئەستەم و دوور نییە، مرۆڤ ساڵانە ١٧٠ هەزار کیلۆمەتری دوو جا لە جەنگەڵەکانی زەوی لەناو دەبات، کە چی ئەگەر هەر ئەوەندەش بهێنێت لە جێگایەک وەک سەحرای ئەفریقا، مەزرای پانێڵی خۆری دابنێت، ئەو ئاواتەی بە ٣ ساڵ بەدی دێت!
سەرچاوە:

INFOGRAPHIC: Could the Entire World Really Run on Solar Power?

https://landartgenerator.org/blagi/archives/127

ئامادەکردن: کەریم بایرامی

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button