بابەتتەکنەلۆجیا

هێلانەماڵ

هێلانەماڵ

ڕەنگە ئەم خانووانەی کە لە وێنەکەدا هاتوون لە دوورەوە وەک خانووگەلێکی درەختی خنجیلانە بێنە پێش چاو – بەڵام لە ڕاستیدا خانووگەلێکن سێ نهۆمی بە ٥٠ مەتری جوارگۆشەوە کە بۆ قەیرانی نیشتەجێبوون داڕێژراون.

نژیاروانان(تەلارسازان)ی سویدی دەستیان داوە بە داڕشتنێکی نوێ و هیوادارن بتوانن بەمە قەیرانی شوێنی نیشتەجێبوون لە شارە گەورەکانی ناوچە کوێستانییەکان چارەسەر بکەن. ئەم گەڵاڵەی نیشتەجێبوونە ناوی “هێلانە”یە. بۆ جێبەجێکردنی ئەم گەڵاڵەیە لە هێلانەی باڵندەکان ئیدەیان وەرگرتووە.

ئەم خانووە بچووکانە بە قەدپاڵی چیاکانەوە هەڵواسراون و ڕووبەریان ٥٠ مەتری چوارگۆشەیە و سێ نهۆمن. هەروەها، ئاشپەزخانە، دوو ژووری نووستن و دانیشتن و ژووری کاریان هەیە. داڕێژەری ئەم پڕۆژەیە دەڵێت: هەندێک جار مرۆڤ دەبێت لە ژینگەی دەوروبەری بۆ داهێنانی گەڵاڵەی نوێ لە ژیانیدا ئیلهام وەربگرێت و بە باشترین شێوە بە کاری بهێنێت، ئەگەر باڵندەکان دەتوانن بە قەدپاڵی کێو و دارەکانەوە بژین ئەوا ئێمەش دەتوانین. هەڵبەت هەنووکە ئەمە تەنیا لە ئاستی بیرۆکەیەکی ئەزموونی بە هاوکاریی نێوان کۆمپانیای مۆدێرنا تراهوس* و نژیاروانان ئێلیزابێت گابریەلی** و پۆنتوس ئۆیمان***ە.

* Moderna Trähus
** Elisabetta Gabrielli
*** Pontus Öhman

کۆکردنەوە: هادی سلێمانی، خوێندکاری دوکتورای پلاندانانی شاری، زانستگای خارەزمی، تاران، ئێران

سەرچاوە:

You could soon live in an incredible bird house for humans

پۆستە هاوشێوەکان

Back to top button