بابەتتەندروستی

منداڵێکی تەگزاسی دوو جار لە دایک بوو !

منداڵێکی تەگزاسی دوو جار لە دایک بوو !

تێراتۆمی ئێسقانی کلێنچکە* (SCT)** ناتەواوییەکی زگماکیی دەگمەنە کە لە هەر  ۳۰۰۰۰ تا ۷۰۰۰۰ دووگیانیدا، جارێک ڕوو دەدات و دەبێتە هۆی ئەوەی کە لوو†یەک لە کلێنچکەدا گەشە بکات. ئەم لووە هەڕەشە و مەترسی دەخاتە سەر گەڕانی خوێن و گوشارێکی یەکجار زۆر بۆ دڵی تۆل†† دەهێنێت.
مارگارێت بۆمر، دایکی لینلی، لە مانگی چوارەمی دووگیانیی خۆیدا بوو کە بۆ چاودێریی ئاسایی دووگیانی، سەردانی سەنتەرە دەرمانییەکانی کرد، پاش سۆنۆگرافی، پسپۆڕەکان تێدەگەن کە منداڵەکەی تێراتۆمی ئێسقانی کلێنچکەی هەیە. لە کەیسی لینلیدا، لووەکە بەپەلە خەریک بوو گەورەتر دەبوو و دەبووە هۆی پەککەوتنی دڵ***. هەندێک لە پزیشکەکان بە دایک و باوکی لینلییان دەگوت کە کۆتایی بە دووگیانی بهێنن و سەر لە نوێ دەست پێ بکەنەوە، چونکە لەوانەیە تەندروستیی دایکەکە بخاتە مەترسییەوە، بەڵام ئەوان گوێڕایەڵ نەبوون و ئەوەیان نەدەویست.
“دوکتور کەس” و “دوکتور ئۆلۆتۆیا” لە نەخۆشخانەی منداڵانی تەگزاس، توانییان سەرکەوتووانە ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن. لە حەوتەی ٢٣ی دووگیانیی بوومردا بوو کە نەشتەرگەرییەکەیان ئەنجام دا. لەم نەشتەرگەرییەدا تۆلەکەیان لە جەستەی دایک دەرهێنا و لووەکەیان لە تۆلەکە جودا کردەوە. پاش هەڵگرتنی لووەکە، لینلییان گەڕاندەوە بۆ منداڵدانی دایکی.
لینلی پاش ١٣ حەوتە، بۆ جاری دووەم لە دایک بوو.

* Coccyx دنبالچە
** Sacrococcygeal Teratoma
تراتوم استخوان دنبالچە
† Tumor تومور
†† Fetus جنین
*** Heart Failure نارسایی قلب

https://goo.gl/BfS5Yq

ئامادەکردن: نەسیبە بارانی، کارناسی پەرەستاری، زانستگای زانستە پزشکییەکانی ئورمیە، ئێران

سەرچاوە:
http://www.bbc.com/news/world-us-canada-37750038

پۆستە هاوشێوەکان

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button