بابەتزانستە بنەماییەکان

کڕۆمۆزۆم چییە؟

کڕۆمۆزۆم مولکولێکی بۆماوەییە لەناو ناوکی خانەدا. بەدەر لە ھەندێک خانەی تایبەت وەک خانەی خڕۆکە سوورەکان و گامێتەکان، ھەموو خانەکانی دیکەی جەستەمان لەخۆگری ٢٣ جووت کڕۆمۆزۆمن. بیست و دوو جووت لەمانە بە ناوی ئۆتۆزۆم ناسراون و هیچ جیاوازییەکی ڕەگەزی نیشان نادەن، ئەو یەک جووتەش بە کڕۆمۆزۆمی ڕەگەزی ناسراون.
ژنان یەک جووت کڕمۆزۆمی Xیان ھەیە، لە کاتێکدا پیاوان دوو کڕۆمۆزۆمی X و Yیان ھەیە. کاتێک ھەڵەیەک لە ژمارەی پێکھاتەی کڕۆمۆزۆمەکاندا ڕوو دەدات ئاکامەکەی دەرکەوتنی نەخۆشیی بۆماوەییە.

نموونەی ناسراوی نەخۆشیی بۆماوەیی “سیندرۆمی داون”ە (کۆنیشانەی داون) کە بە ھۆی تریزۆمیی کڕۆمۆزۆمی ٢١ەوە ڕوو دەدات. (تریزۆمی: بوونی ٣ کۆپی لە کڕۆمۆزۆم لەجیاتی ٢ کۆپی).
نموونەیەکی تر “کۆنیشانەی تۆرنێر”ە؛ لەم حاڵەتەدا کچی تووشبوو مۆنۆزۆمیی کڕۆمۆزۆمی Xی ھەیە واتە لەجیاتی ٢ کڕۆمۆزۆمی X، یەک کڕۆمۆزۆمی Xی ھەیە.

ئامادەکردنی: دەستەی پزیشکیی ھۆژان

-cell nucleus هسته ی سلول
– red blood cells گلبول های قرمز
– gametes سلول جنسی بالغ
– autosome
اتوزوم (کروموزوم غیر جنسی)
-sex chromosome کرموزوم جنسی
– Down syndrome سندروم داون
– trisomy
تریزومی (سه کروموزومی)
– Turner syndrome سندروم ترنر
– monosomy
مونوزومی (تک کروموزومی

پۆستە هاوشێوەکان

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button