بابەتتەندروستی

♫ ڕۆژی جیهانی دانیشتووانی زەوی

ڕۆژی جیهانی دانیشتووانی زەوی

ئەمڕو ڕۆژی جیهانی دانیشتووانی زەوییە.

ئیستا ژماری دانیشتووانی زەوی زیاتر لە ٧.٤ ملیاردە و بە پێی نوێترین توێژینەوە ئامارییەکان تا ساڵی ٢٠٢٣ ئەگاتە زیاتر لە ٨ ملیارد و هەروەها لە ساڵی ٢١٠٠دا، دەبێتە ١١.٢ ملیارد نەفەر. یەکێک لە هۆکارەکانی زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان ئەوەیە کە هیوا بە ژیان لە سەرانسەری دنیادا ساڵ لەدوا ساڵ زیاد دەکات. بە گشتی هیوا بە ژیانی ژنان لە پیاوان زیاترە. لە ساڵی ١٩٥٠دا، لە زۆربەی شوێنەکانی جیهان، هیوا بە ژیانی ژنان کەم بوو و لە هەندێک شوێن وەک ئێران ٣٥ تا ٤٠ ساڵ بوو! ئێستا هیوا بە ژیان زیاتر بووە و لە ئیران بۆتە نزیک ٧٠ ساڵ، بەڵام بەپێی پێشبینیی ئەم زانیارییە ئامارییانە هیوا بە ژیانی ژنان لە ساڵی ٢٠٥٠ لە زۆربەی بەشەکانی دنیا دەگاتە زیاتر لە ٨٥ ساڵ و لە ساڵی ٢١٠٠ هیوا بە ژیانی ژنان لە ئەورووپا زیاتر لە ٩٥ ساڵ دەبێت، واتە کچێکی لەدایکبووی ساڵی ٢١٠٠ زۆر ئاساییە کە زیاتر لە ١٠٠ ساڵ بژیێت.
سەرچاوە:
United Nations

پۆستە هاوشێوەکان

Back to top button