بابەتتەندروستی

بۆ ئەو کەسانەی تاسن، سەریان شەوق دەداتەوە؟

بۆ ئەو کەسانەی تاسن، سەریان شەوق دەداتەوە؟

ئەوە هەمووی بە هۆی گەندەمووەکان و ڕژێنە چەورییەکانە.

پرسیارەکە ئەمەیە کە بۆ ئەو کەسانەی تاسن، سەریان شەوق دەداتەوە. لە کاتێکدا پێستی شوێنەکانی دیکە شەوق ناداتەوە؟

زۆرینەی پێستی لەشی مرۆڤ بە مووی وردەوردە کە ناویان گەندەمووە داپۆشراوە کە دەبێتە هۆی ئەوە پێست وەک تووکی قۆخ ببینرێت. لە پیاوە تاسەکاندا، کیسەکانی قژ دەبنە خانەی پێست و هیچ قژێک(حەتا گەندەمووش) نابینرێت.

پێستی سەر بە هۆی ڕژێنە چەورییەکانەوە دەدرەوشێتەوە. ئەم ڕژێنانە ڕۆن و چەوری ئازاد دەکەن و لە هەموو شوێنێکی لەشدا دەبینرێن، بەڵام پێستی سەر ژمارەیەکی زۆر زیاتری لەو ڕژێنانە هەیە و ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەمووی پێست بەو ڕۆنە(چەورییە) داپۆشرێت و ڕووبەرێکی یەکسانی شەوقدەرەوە ساز بکات. هەروەها خوێندنەوەکان دەڵێن کە چالاکیی زۆری ئەم ڕژێنانە لە لەدەستدانی قژدا ڕۆڵیان هەیە.

ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی

وشەکان:

گەندەموو Vellus hair

ڕژێن Gland

کیسەکانی قژ Hair follicles

سەرچاوە:

https://www.sciencefocus.com/the-human-body/why-are-bald-heads-so-shiny-when-the-skin-elsewhere-on-your-body-isnt/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button