بابەتپلاندانانی شاریتەکنەلۆجیا

نەرمامێری مۆدێلسازیی سێ-ڕەهەندیی ژینگە شارییەکان: City Engine

[vc_row][vc_column][vc_column_text]ئامادەکردن: هادی سلێمانی، دکتورای پلاندانی شاری، زانکۆی خارەزمی، تاران، ئێران.

Soleymani.h1368@yahoo.com

گۆڕینی یاساکانی ناوچەبەندی بۆ وێناکردنی[1] سێ-ڕەهەندیی زیندوو[2]، گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە شێوەی تێگەیشتن و پلانەکانی ئێمە بۆ ژینگەی بەردەوامی[3] ئێمە لە داهاتوودا دروست دەکات“.

“نیڵز لەیمن[4]، گرووپی هاوکاریگەری شاری[5]

 

City Engine  نەرمامێرێکە بۆ سی-ڕەهەندی کردنی خێرای شارەکان لە پێوەری گونجاو و پێویستدا. ئەم نەرمامێرە جگە لە مۆدێلسازیی پلاندانانی شاری، بۆ نژیاروانی، شێوەسازی[6]، گەشەپێدانی یارییە کۆمپیووتەرییەکان و بەرهەمهێنانی فیلم بە کار دێت. City Engine بەستەیەکی[7] تەواو لە ئامرازگەلێکە کە بۆ کۆکردنەوە و ئامادەکردنی دراوە فەزایییەکان[8]، دانان و چاکسازیی تۆڕی شەقامەکان، دانان و گۆڕانی بینا و دامەزراوە شارییەکان، دانانی ڕێگا سێ-ڕەهەندییەکان و دابەشین[9] و شیکاریی پرۆژەکانی پلاندانانی شاری بە کار دێن.

City Engine یەکێک لە بەرهەمە ناوازە و پێشکەوتوووەکانی کۆمپانیای Esri لە بواری دیزاینی خێرای شارەکان لەسەر بنەمای مۆدێلسازیی ڕەوتمەندە[10] و توانای ئەوەمان پێدەدات کە زانیارییەکانی GIS بکەین بە سێ-ڕەهەندی و بە سازکردنی نموونەگەلێکی سێ-ڕەهەندی لە شارەکان توانای گۆڕانکاری لە فەزا و نوێکردنەوەیان[11] لە داهاتوودا بەرهەڤ دەکات.

بە کەڵکوەرگرتن لەم نەرمامێرە، بە ئاسانی دەتوانن گشت وردەکارییەکانی شارێک خێرا و بە پێی یاسا و مۆدێلەکانی خۆتان دابڕێژن؛ جۆرەکانی ناوچەبەندی[12] وەک ناوچەبەندیی بەرزایی[13]، چڕی[14]، بەکارهێنان، نما[15] و هتد. لە شارەکەتان جێبەجێ بکەن، تۆڕی گواستنەوەی بۆ دیزاین بکەن و دیزاینکردنی بلۆکەکانی[16] شار و کۆی شار بە پێی تۆڕی ڕێگاکان یان یاساکانی خۆتان ئەنجام بدەن. هەرەوها دەکرێت نمای بیناکان بە کەڵکوەرگرتن لە ویزاردڤیوو[17] هەمەجۆر یان یەکدەست بکەن. بە گشتی دەتوانن شیکاریی جۆراوجۆری سێ-ڕەهەندی بۆ شار ئامادە بکەن و ئەلتێرناتیڤەکان پێشکەش بکەن، بەراوردی بکەن و خێرا گۆڕانکاریی پێویستی تێدا بکەن و بیبینن و هەر بابەتێک لە بواری دیزاین و پلاندانانی شار، تۆڕی گواستنەوە و هتد. لە پلانەکانی خۆتان جێبەجێ بکەن.

سێ بنەمای سەرەکی بۆ چالاکیی City Engine بریتین لە زانیاریی فەزایی[18]، زانیاریی وەسفی[19] و یاساکان. هەرچی وردەکاری و زانیاریی زۆرتر لە چوارچێوەی ئەم بنەمایانە بۆ پرۆژەکەمان زیادتر بکەین ڕادەی ئاڵۆزی و کتۆیی[20] کۆتایی کارەکەمان بەرزتر دەبێتەوە. شایانی باسە زۆرێک لە تایبەتمەندی و ئەرکەکانی نەرمامێری GIS وەک نەخشەکێشی[21]، لەسەر یەک نانی چینەکانی زانیاری[22]، شیکاری و بەڕێوبەریی جیۆداتابەیس (بنکەدراوەی زەوینی)[23] و هاوبەشکردنی زانیاریی گرافیکی لە چوارچێوەی نەرمامێری City Engine جێبەجێ دەکرێن.

[1] . Visualization

[2] .Vivid

[3] . Sustainable

[4] . Niels Lehmann

[5] . Urban Synergy Group

[6] . Simulation

[7] . Package

[8] . Spatial Data

[9] . Distribution

[10] . Procedural Modeling

[11] . Update

[12] . Zoning

[13] . Height Zoning

[14] . Density

[15] . Facade

[16] . Blocks

[17] . Wizard View

[18] . Spatial Information

[19] . Descriptive Information

[20] . Quality

[21] . Mapping

[22] . Information Layers

[23] . Geodatabase[/vc_column_text][/vc_column][/vc_row][vc_row][vc_column][vc_text_separator title=”بۆچی City Engine ؟ “][vc_tta_accordion c_align=”right” active_section=”1″][vc_tta_section title=”سازکردنی خێراتری سێناریۆی گونجاو” tab_id=”1503219266964-2111711b-c59f”][vc_column_text]بە City Engine  دەتوانن بەراورد و شیکاری بۆ بینا پێشنیارکراوەکان لە هەموو لایەنێکەوە بکەن و بزانن کە ئایا ئەوانە لەگەڵ دیدی گشتیی ئێوە بۆ شارەکەتان لە داهاتوودا دەگونجێن یان نا. ئێوە دەتوانن سێناریۆ جۆراوجۆرەکان بە شێوەی سێ-ڕەهەندی چاو لێبکەن و هەڵیانبژێرن و  ئەمەش وا دەکات کاتتان بە فیڕۆ نەچێت (وێنەی ١ ببینە).

وێنەی١. سازکردنی خێراتری سێناریۆی گونجاو

[/vc_column_text][/vc_tta_section][vc_tta_section title=”دروستکردنی پلانگەلی سێ-ڕەهەندیی ڕاستەقینە بۆ شارەکان” tab_id=”1503219267050-f4ecbca0-bda1″][vc_column_text]بە City Engine  دەتوانن بەر لە جێبەجێ کردنی پرۆژە شارییەکان لە فازی یەکەم، بلۆکی بینا و شارەکان، کاریگەریی سێبەر[1] و کاردانەوەی تاو[2] و سیلوێت[3] و هێڵی ئاسمان[4] ڕەچاو بکەن و لەگەڵ یاسا و ڕێساکانی پلاندانان و دیزاینی شاری بەراودیان بکەن و پێش بەو هەڵانەی فازی سازکردن بگرن کە تێچوویان زۆرە (وێنەی ١ ببینە).

وێنەی ٢. پلانی سێ-ڕەهەندیی شار

[1] . Shadow

[2] . Heat

[3] . Silhouette

[4] . Sky Line[/vc_column_text][/vc_tta_section][vc_tta_section title=”هاوبەشکردنی پلانە شارییەکانتان” tab_id=”1503222095873-1d2feaf5-0c2f”][vc_column_text]دەتوانن پلان و مۆدێلە سێ-ڕەهەندییە سازکراوەکانتان لە  City Engine  بە شێوەی سەرهێڵ[1] بڵاو بکەنەوە تاکوو کەسانی تر بتوانن بیبینن (وێنەی ٣ ببینە)،  ئاگاداری پلانەکەتان بن و ئاڵوگۆڕی بیروڕا بکەن و لە پێشکەوتن و باشترکردنی کۆمەڵ[2] و ژینگەی خۆیان بەشدار بن.

وێنەی٣. هاوبەشکردنی سەرهێڵ

[1] . Online

[2] . Community[/vc_column_text][/vc_tta_section][vc_tta_section title=”بەکارهێنان و پەیوەندیی City Engine بە GIS ەوە” tab_id=”1503222376642-a465b92b-c69c”][vc_column_text]نەرمامێرە پەیوەندیدارەکان بە سیستمی زانیاریی جوگرافی بە تایبەت بەستەی نەرمامێریی ArcGIS بۆ  سازکردنی نەخشەگەلی گەورە، پێوەری سێ-ڕەهەندی و هەروەها سێ-ڕەهەندی کردنی نەخشەی شارەکان، بریتین لە بەرنامەگەلی ArcScene، ArcGlobe و ئامرازی[1] 3D Analist. بەڵام سازکردن و سێ-ڕەهەندی کردنی شارەکان بە یارمەتیی ئەم بەرنامە و ئامرازانە کاتی زۆر دەگرێت و ڕەنگە لە کۆتاییدا ئەنجامێکی شیاو و گونجاویشی نەبێت. هەر بەم بۆنەیەوە، کۆمپانیای ESRI نەرمامێری City Engineی کڕی تا لاوازیی بەستەی نەرمامێریی  ArcGISبۆ ئەم بابەتە چارەسەر بکات و توانای لە بواری بەڕێوەبەرایەتیی[2] شاریدا بەرز بکاتەوە.

لە نەرمامێری  ArcGISبە شێوەیەکی بەربڵاو لە مۆدێلگەلی جۆراوجۆری ڤێکتۆری[3] وەک فۆرمەتەکانی DXF و DWGی نەرمامێری نەخشەکێشی ئوتۆکاد[4]، فۆرمەتی شەیپ فایلی[5] (shp) کۆمپانیای ESRI، بنکەدراوەی زەوینی[6] و مۆدێلی دراوە ڕەستێرییەکان[7] وەک وێنە سەتەلایتییەکان[8] بە فۆرمەتەکانی Jpeg، Tif و GRID کەڵک وەردەگرن کە نەرمامێری City Engine لەم مۆدێلە دراوانە بەبێ گۆڕانکارییەکی تایبەت پشتیوانی دەکات و دراوە[9] دوو-ڕەهەندییەکان  بۆ سێ-ڕەهەندی دەگۆڕێت و سەرلەنوێ دەتوانن لە بەرنامەکانی ArcScene و ArcGlobe نیشان بدرێنەوە.

[1] . Tool

[2] . Management

[3] . Vector

[4] . AutoCAD

[5] . Shape file

[6] . Geodatabase

[7] . Raster

[8] . Satellite Images

[9] . Data[/vc_column_text][/vc_tta_section][/vc_tta_accordion][/vc_column][/vc_row][vc_row][vc_column][vc_text_separator title=”ArcGIS و City Engine وەک تەواوکەری یەکتر”][vc_column_text]١. زمانی بەرنامەسازیی[1] هاوبەشی پایتۆن[2].

٢. مۆدێلسازی.

٣. هەموو جۆرە فۆرمەتی ڤێکتۆری و ڕەستێری لە هەردوویان پشتیوانی لێدەکرێت.

٤. لە City Engine دەتوانن وردەکاریی زۆرتر بۆ بیناکان زیاد بکەن و لە ArcGIS نیشانی بدەن.

[1] . Programming

[2] .  Python[/vc_column_text][/vc_column][/vc_row][vc_row][vc_column][vc_column_text]بۆ زانیاریی زیاتر:

http://www.esri.com/software/cityengine[/vc_column_text][/vc_column][/vc_row]

پۆستە هاوشێوەکان

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button