بابەتتەکنەلۆجیا

هێلیکۆپتەری Sikorsky s97 Raider

هێلیکۆپتەری Sikorsky s97 Raider

هێلیکۆپتەرێکی شەڕکەری دروستکراوی کارخانەی سیکۆرسکای ئەمریکایە، کە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٥ی زایینیدا تاقی کراوەتەوە. بەبێ بوونی هیچ کۆسپ و بەربەستێک توانای بەرزبوونەوەی ١٠ هەزار پێی (زیاتر له‌ 3000 مەتر) هەیە بۆ ناو تەشق. دوو باڵە خولاوه‌که‌ی ئێس ٩٧ بە پێچەوانەی ئاراستەی یەکتری دەخولێنەوە و توانایی ئەوە دەدەن بە هێلیکۆپتەرەکە کە بە خێرایی پتر لە ٢٧٥ مایل لە کاتژمێرێکدا (نزیکه‌ی 450 کیلۆمەتر له‌ کاتژمێرێکدا) بفڕێت؛ واتە زیاتر لە ١٠٠ مایل له‌ کاتژمێرێک خێراتر لە هێلیکۆپتێرەکانی دیکە. تەنانەت لەو مەیدانە چالاکییانەی کە پلەی گەرمییان بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزە، دەتوانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت. لە بوارەکانی بۆردوومانی سووک، سیخوڕی، پشتیوانیی ئاسمانی، فریاکەوتن و … تەنانەت دەکرێت وەک ئاسمانگەڕێکی بێفڕۆکەوان کەڵکی لێ وەربگیرێت.
ئێس ٩٧ نەوەیەکی نوێی پیشەسازیی پێشکەوتووە کە دەتوانێت باڵەفڕە ستوونی- بەرزبووەکان* سەرلەنوێ پێناسە بکات.

ئامادەکردن: محەمەد عیسا، خوێندکاری ئەندازیاریی مکانیک، زانکۆی سەلاحەدین، هەولێر.
* vertical take-off and landing (VTOL)

سەرچاوە: https://goo.gl/fiY4jV
زانیاریی زیاتر: https://goo.gl/8JHMnC

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button