بابەتگەردوونناسی

فلۆڕانس لە زەوی نزیک دەبێتەوە

هەسارۆکە*ی فلۆرانس، هەسارۆکەی گەورەی نزیکی زەوی، لە ١ی مانگی سێپتەمبری ٢٠١٧ ی زایینیدا لە نزیکی زەوی لە مەودای ٧ ملیۆن کیلۆمەتری زەوییەوە تێپەڕ دەبێت (نزیک ١٨ ئەوەندەی مەودای زەوی و مانگ). قەبارەی ئەم هەسارۆکە نزیک ٤.٤ کیلۆمەترە. فلۆرانس گەورەترین هەسارۆکەیە کە تا ئەو ڕادە نزیک زەوی دەبێتەوە.

فلۆرانس لە ساڵی ١٩٨١ی زایینیدا بە دەستی “بابی” لە ئۆستراڵیا دۆزاروە. ئەم ھەسارۆکە بە ناوی فڵۆڕانس ناینتینگاڵ دامەزرێنەری پەرەستاری مۆدێڕن و بە ھۆی هەوڵەکانی لە بواری پەرەستاریدا ناونرا.
ئامادەکردنی: ئەیوب مەحموودی

* asteroid، سیارک

بەستەری وێنەی سەرەکی:
https://www.nasa.gov/sites/default/files/thumbnails/image/asteroid-home_0.gif
سەرچاوە: ماڵپەڕی ناسا

پۆستە هاوشێوەکان

Back to top button