بابەتتەکنەلۆجیا

براوەکانی خەڵاتی EFF بۆ پێشەنگەکانی ئازادیی دیجیتاڵی

ڕێکخراوەی EFF یەکێک لە سەرەکیترین پارێزگارانی ئازادیی دیجیتاڵییە لە دنیادا. خەڵاتی پێشەنگەکانی ئەم ڕێکخراوەیە کە بۆ بەرەوپێشبەرانی ئازادی تەرخان کراوە، ئەمساڵ بە سێ کەسی گرینگ لەم بوارەدا بەخشرا.
چێڵسی مینگ پسپۆڕێکی ئەمنیەتییە کە بە بڵاوکردنەوەی بەڵگەکانی شەڕی عێراق، کارەکانی دەوڵەتی ئەمریکا و هەڵسوکەوتە هەڵەکانی لەو شەڕەدا پیشان دا. چێڵسی بە نووسینی چەندین وتار لەسەر خۆی لە نیۆیۆرک تایمز لە مافەکانی کەمینەکان بەرگرییەکی زۆری کردووە و هەروەها هەوڵی زۆری داوە بۆ پاراستنی مافی شارۆمەندە کەمینەییەکان بەرانبەر دەسەڵاتداران.

مایک منسینگ دامەزرێنەر و نووسەری بلاگی Techdirt و چالاکی مافەکانی دیجیتاڵە، کەسێک کە 20 ساڵە لەسەر نزیکبوونەوەی تەکنەلۆژی و ڕامیاری و مافەکانی شارۆمەندییەتی چالاکیی مەدەنیی کردووە و دەنگێکی بەهێز بووە دژ بە قانوونەکانی دژبەری مافی خەڵک لە تۆڕی جیهانیی ئینتەرنێت.

ئانی گیم بەڕێوەبەری ئایفەکسە، تۆڕێک لە 115 ڕێکخراوەی هەواڵنێریی چالاک لە بواری ئازادییە مەدەنییەکان کە هەوڵ دەدات پارێزگاری لە مافی هەواڵنێران بکات لە سەرانسەری دنیا یان لانیکەم زەختەکانی سەر هەواڵنێران پیشان بدات. ئانی بۆ ماوەی دە ساڵ ڕێبەرایەتیی ئایفەکسی کردووە تا هەواڵنێران لە زۆرێک لە وڵاتان بە ئاسوودەییەکی زیاتر چالاکی بکەن.

هەواڵنێر: مەهدی سەربازی

وێنە:
https://www.eff.org/files/2014/01/24/eff-logo-plain-300.jpg

سەرچاوە:
https://www.eff.org/awards/pioneer/2017

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button