بابەتتەکنەلۆجیا

توێژەران ئیسفەنجێک دروست دەکەن کە دەتوانێت نەوت و فۆسفات و مایکرۆپلاستیک لە ئاوە پیسبووەکان کۆ بکاتەوە.

ڕێک لە ئیسفەنجێک دەچێت کە ڕەنگە لە چێشتخانەکەتدا هەبێت. توێژەرانی زانکۆی باکووری ڕۆژئاوا، شێوەیەکی کاریگەریان بۆ پاککردنەوەی نەوت و مایکرۆپلاستیک و پیسکەرەکانی فۆسفات بە شێوەیەکی کاریگەر دۆزییەوە.

ئەم ئیسفەنجە دەتوانێت بەبێ ئەوەی زیان بە گیانلەبەرەکانی ناو دەریا بگەیەنێت، یارمەتیی پاککردنەوەی ڕژانی نەوت یان فۆسفات بدات. دواتر بۆ وەرگرتنەوەی ئەو نەوتە، دەتوانی بە ئاسانی ئیسفەنجەکە بگوشیت.
ئەم ئیسفەنجە دەتوانیت ٩٩%ی ئەو نەوت و فۆسفاتەی کە لێی دەکەوێت و تا ٣٠ هێندەی کێشی خۆی هەڵبمژێت.
وتووێژ لەگەڵ ڤینایاک دراڤید، مامۆستای زانست و ئەندازیاریی ماددە لە زانکۆی باکووری ڕۆژئاوا
ئەم ئیسفەنجانە چ جۆرە پیسبوونێک دەتوانن چارەسەر بکەن؟
دراڤید دەڵێت: «بە پێچەوانەی دووکەڵ کە تۆ دەتوانیت پیسبوونی هەوا ببینیت و هەستی پێ بکەیت، بەشێکی زۆری پیسبوونی ئاو بێدەنگە. ئەم پیسبوونە چەند جۆری هەیە، بۆیە دەمانەوێت تەکنۆلۆژیایەکی گەورە دروست بکەین کە بتوانێت چارەسەری ئەم کێشەیە بکات.»
ئیسفەنجەکە چۆن کار دەکات؟
«ساڵانە نزیکەی نیو ملیار تۆن ئیسفەنج فڕێ دەدرێت و دەچێتە زبڵخانەکانەوە. تەنیا کارێک کە دەیکەین ئەوەیە کە ئەم ئیسفەنجانە بە بڕێکی کەم لە شلەی نانۆ دابپۆشین و ئەوەش وا دەکات ئیسفەنجەکە زۆر کاریگەرتر بێت لە گرتنی پیسکەرەکان. بۆیە، ئەوەی ئێمە دەیکەین بەکارهێنانی پاشماوەیە بۆ پاککردنەوەی پاشماوە.»

Northwestern University زانکۆی باکووری ڕۆژئاوا
Vinayak Dravid
Materials Science and Engineering زانست و ئەندازیاریی مادده

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد