بابەتژینگە

♫ بەلەمی مێروویی


لە لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەمریکا کەسانێکی زۆر هەوڵیان دەدا کە پەناگەیەک بدۆزنەوە. لەم ناوەدا وێنەیەک لە تویتەر سەرنجی زۆر کەسی ڕاکێشا. ئەم وێنەیە، بەلەمێکی دروستکراو لە مێرووە. ئەمە لە ڕاستیدا شێوازی پەناگرتن و کۆچی مێرووەکانە کە لە کاتی لافاو، لەناو عەرزەوە دێنە دەر و بەم شێوە خۆیان دەگوازنەوە بۆ شوێنی تر.

لەم شێوازەدا مێرووەکان زگیان پڕ دەکەن لە هەوا و دەتوانن بە سەر ئاوەوە بێستن و هەروەها دەتوانن هەوا بگەیەنن بە مێرووەکانی ژێر بەلەمەکە تاوەکوو نەخنکێن.
بەپێی توێژینەوەکانی پێشوو، ژمارەی مێرووەکانی ئەم بەلەمانە خۆ لە هەشت هەزار مێروو دەدەن.
ئەگەر دانەیەک لەم بەلەمانە هات بەلاتانەوە. دەستی لێ مەدەن چون مێروو لێتان دەدا و گازگرتنیشیان بێ ئێش نییە! هەرچەندە زۆربەی مێرووەکان بێ ئازارن بەڵام لە کاتی تەنگانەدا و ئەگەری ئازار گەیاندن پێتان لە لایەن “مێرووە ئاورینەکان”* دەتوانن بۆ نوقمکردنی بەلەمەکە لە ناو ئاوەکە کەفی سابوون دروست بکەن.
* Fire ants
وێنەی تویتەر:
https://twitter.com/OmarVillafranca/status/901838327724290048/photo/1
سەرچاوە:
https://www.livescience.com/60266-fire-ants-form-floating-rafts-in-houston.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button