بابەتتەندروستی

ڕواندنەوەی ڕوو بۆ گەنجترین کەس لە ئەمریکا

قوربانیی گوللە بوو بە گەنجترین کەس لە ئەمریکا کە ڕوواندنەوەی ڕووی بۆ کرا

ئامادەکردنی: ڕەحمان بەنوورە

rahmanbanoureh@gmail.com

کچێکی تەمەن ٢١ ساڵ کە بە ھۆی بەرکەوتنی گوللە لە دەموچاویدا تووشی کێشە ببوو، وەک مێرمنداڵێک بوو بە لاوترین کەس لە ئەمریکادا کە نەشتەرگەریی ڕوواندنەوەی ڕووی[1] لەسەر کرا.

بەپێی زانیارییەک کە لە نەخۆشخانەکەوە وەرگیراوە، ئەم نەشتەرگەرییە ماوەی ٣١ کاتژمێری کات خایاندووە.

کۆڕێک لە نەشتەرکاران توانیان سەداسەدی شانەی[2] ڕووی ئەو کچە بگۆڕنەوە بە شانەیەک کە لە بەخشەرێکی[3] دیکە وەرگیرا بوو، ئەم نەشتەرگەرییە بە “ڕوواندنەوەی تەواوی ڕوو”[4] پێناسە دەکرێت !

ئەم نەشتەرگەرییە ڕێگە بە نەخۆشەکە دەدات کە کردەوەکانی قسە کردن، ھەناسەدان، جووتن و قووتدان زۆر بە باشی ئەنجام بدات و لەم کارانەدا ھیچ کێشەیەکی نەبێت.

دوکتور برایان گاستمەن[5]، کە یەکێک لە نەشتەرکارەکانی ئەم نەخۆشە بوو، دەڵێت: ڕوواندنەوەی ڕوو بۆ ئەم کچە باشترین خەڵاتی ژیانی بوو و ئێستا دەتوانێت بە باشترین شێوە درێژە بە ژیانی بدات. لووت، لێو، مەڵاشوو، برژانگ و چەناگەی نوێ ئەو دەرفەتەی پێ بەخشیوە کە بتوانێت دیسان خۆی لەگەڵ کۆمەڵگا ڕێک بخاتەوە و داھاتوویەکی گەش وەک گەنجانی تر بۆخۆی بەدی بهێنێت.

بۆ ئەوەی کە نھێنییەکانی نەخۆش و بەخشەرەکە پارێزراو بێت، نەخۆشخانەکە ھیچ زانیارییەکی سەبارەت بە کەسایەتییەکانی ئەم نەشتەرگەرییە بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام تەنیا ئەو چەند ڕستەی ژێرەوەیان لە زمانی نەخۆشەکەوە گواستووەتەوە:

بێگومان گەیشتن بەم ئاستە لە دەرمان و چاکبوونەوە، ڕێگایەکی زۆر ئاستەم و تووشە، بەڵام من زۆر سپاسگوزارم کە ئەو ڕێگایە زۆر بە باشی بۆ من دۆزرایەوە. من بۆ ھەمیشە سپاسی ستاف و بەڕێوەبەرانی ئەو نەخۆشخانەیە دەکەم کە زۆر بە باشی ئاگاداری من بوون و ھیچ کەموکورتییەکم ھەست نەکرد. بێگۆمان ھیچ وشە و ڕستەیەک ناتوانێت ھەستی پێزانینم سەبارەت بە بەخشەرەکە و بنەماڵەکەی دەرببڕێت بۆ ئەو دیارییە جوانەی کە پێیانبەخشیوم.

ئێستا نەخۆشەکە خەریکە حاڵی باشتر دەبێت و دەبێت لە داھاتوودا چارەسەری ھێزبەخشی، قسەکردن و قووتدان و ھەروەھا چارەسەری پیشەیی[6] بۆ بکرێت. وەک ھەموو ئەو نەخۆشانەی کە نەشتەرگەریی ڕوواندنەوەیان بۆ دەکرێت، ئەو کچەش دەبێت تا کۆتایی ژیانی ئەو دەوایانە بەکار بهێنێت کە چالاکیی سیستمی بەرگریی[7] لەش لاواز[8] دەکەن. بەکارھێنانی ئەو دەوایانە بۆ ئەوەیە کە لەش نەتوانێت ئەو شانە نوێیەی کە پێی بەخشراوە ڕەتی بکاتەوە.

 

 

 

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/59849-face-transplant-gunshot-wound.html

[1] face transplant پیوند صورت

[2] Tissueبافت

[3] Donor دهنده

[4] full face transplantپیوند کامل صورت

[5] Dr. Brian Gastman

[6] occupational therapyکاردرمانی

[7] Immune System سیستم ایمنی

[8] Suppress سرکوب

پۆستە هاوشێوەکان

یەک کۆمێنت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button