بابەتتەکنەلۆجیا

ڕۆباتی دەرمانگەری جەستەیی

ڕۆباتی دەرمانگەری جەستەیی یارمەتیی خەڵک دەدات کە بتوانن پاش جەڵتەی مێشک سەر پێ بکەونەوە!

ژیریی دەستکرد بە هانای ئەو کەسانەوە دێت کە زیانی دەمارییان پێگەیشتووە. ئەم کارە لەڕێگەی تۆڕێکی نۆرۆنیی دەستکردەوە ئەنجام دەدرێت کە کەمەربەندێکی ڕۆباتیکی کۆنتڕۆڵ دەکات و یارمەتیی نەخۆشەکە دەدات تاوەکوو بە زوویی سەر پێ بکەوێتەوە و بەڕێگەدا بڕوات.

بەڵام ئەمە پڕۆسەیەکی دوورودرێژە کە بە کەڵکوەرگرتن لە کەرەستە یارمەتیدەرەکان جێبەجێ دەکرێت و پێویستە بە وردی چاودێری بکرێت.

لە ڕابردوودا بۆ ئەم پڕۆسەیە چەندین فیزیۆتراپیست پێویست بوو بەڵام بە هۆی ئەوەی کە کەرەستەکانیان زۆر گران بوون، ئێستا لە کەمەربەندە ڕوباتییەکان کەڵک وەردەگیرێت.

ئەگەرچی کەمەربەندەکان دەتوانن لە هەندێک بواردا تایبەتیتر لەسەر نەخۆشەکە کار بکەن بەڵام بە گشتی ناتوانن خۆیان لەگەڵ جووڵانی ئەو کەسە ساز بکەن، بۆ نموونە کەمەربەندێکی ڕۆباتی ناتوانێت وەک فیزیۆتراپیستێک جووڵە نائاساییەکانی نەخۆش بناسێتەوە و دروستیان بکات بۆیە ئەگەر نەخۆشەکە هەر بەم جۆرە بچێتە پێشەوە، بۆ هەمیشە تووشی کێشە لە رێگەڕۆیشتنیدا دەبێت.

کەمەربەندە زیرەکە نوێکان کە لە لایەن توێژەرانی NCCR Roboticsوە لە فێرگەی تەکنۆلۆژیی فێدڕالی سویس(EPFL) و هەروەها نەخۆشخانەی زانکۆی لۆزان پەرەیان پێدراوە، لە کێشەی ئاماژەپێکراو ڕێگری دەکەن و تەنانەت دەتوانن کێشی ئەو کەسەش ڕابگرن.

کەسانێک کە ئەم کەمەربەندە ڕۆباتییانە بە کار دەهێنن، چەند هەستەوەرێک لە جەستەیاندا دادەنرێت کە ئەم هەستەوەرانە زانیاری لە چۆنیەتیی ڕێگەڕۆیشتن و هەنگاو هەڵێنانی ئەو کەسە بۆ ڕۆباتەکە دەگوازنەوە و ڕۆباتەکەش ئەم زانیارییانە لێک دەداتەوە. پاشان دەتوانێت ڕێگەڕۆیشتنێکی ئاسایی بۆ ئەو کەسە دابین بکات.

هاوسەنگییەکی هەستیار

بەپێی وتەی گرێگوێر کۆرتین یەکێک لە توێژەرانی (EPFL) کەمەربەندە ڕۆباتییەکان هاوکات لەگەڵ دروستکردنی پاڵپشتییەکی باش بۆ بە ڕێگەچوونی نەخۆشەکە و لە ئەنجامی ئەودا دروستکردنەوەی کۆگا لەناوچووەکەی ماسولکەکان ، مێشکیشیان پەروەردە دەکاتەوە بۆ ئەوەی کە هاوسەنگییەکی هەستیار و ورد لە نێوان هێزی کێشکردن و ڕۆشتنیان پێک بهێنێت.

توێژەران ئەوەشیان دەرخستووە کە ئەم سیستمە نوێیە، بە خێراییەکی زیاتر و ڕاهێنانێکی کەمتر، ڕێگەڕۆیشتنی نەخۆشەکانی پاش جەڵتەی مێشک یان زیانی بڕبڕەیی باشتر کردووە.

فەرشید ئەمیرعەبدوڵاهیان لە زانکۆی Hertfordshire بەریتانیا دەڵێت: ژیریی دەستکرد کارکردێکی بەربڵاوی لە چاککردنەوەی دووبارەدا هەیە، بۆ نمونە دەستکێشی ڕۆباتی کە بۆ ڕاهێنانی دەست و مەچەک بەکار دەهێنرێت و چەندین بەرهەمی دیکە کە بۆ ئەو کەسانە بەکار دێن وا تووشی جەڵتەی مێشک بوون و لە پڕۆسەی چاکسازیدان.

عەبدوڵڵاهیان دەڵێت: تەنانەت ئەو کەمەربەندە ڕۆباتییانەش وا توانایی لێکدانەوەی زانیارییەکانیان نییە، بە کەڵکوەرگرتن لە چالاکیی ماسولکەکان و پشکنینی مێشکەوە، یارمەتییەکی زیرەکتر بۆ ڕێگەڕۆشتنی نەخۆشەکان دابین دەکەن.

کۆرتین دەلێت: ئامانجی دواییمان هێنانە بازاری کەمەربەندێکی زیرەکە بە ناوی ڕایزێن .

ئامادەکردنی:یاسین حسەینی نەسەب

وێنە:

https://d1o50x50snmhul.cloudfront.net/wp-content/uploads/2017/07/19180040/fullsizerender-24-800×533.jpg

سەرچاوە:

https://www.newscientist.com/article/2141286-robot-physical-therapist-helps-people-walk-again-after-a-stroke/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button