بابەتتەکنەلۆجیا

لۆرییەکی هایبرید کە بزوێنەرەکەی بە کارەبا و هایدرۆجین کار دەکات.

سڵاو لەم دێوە دلۆڤانە!

کۆمپانیای کانگای ئانگلۆ ئەمێریکەن، وەک بەرنامەی کەمکردنەوەی شوێنەواری کاربۆن لە پیشەسازیی کانگا، لۆریی هایدرۆجینی خۆی کە بە پاکێجێکی باتری تەیار کراوە ناساند.

دانکن وانبڵاد، سەرۆکی کۆمپانیا گوتی: لە ئێستادا ١٠-١٥%ی گازە گوڵخانەییەکانی ئێمە لە لۆرییەکانەوە دێت کە کاری ڕاگواستنی بەردەکان دەکەن. ئێمە بەرنامەمان هەیە تا ساڵی ٢٠٤٠ بگەینە ئاستی کاربۆنی سفر. ئەم لۆرییانەش سووتاندنی دیزڵ تا ٨٠% کەم دەکەنەوە.
ئەم لۆرییە ئێستا لە مۆگالاکوێنا، گەورەترین کانگای پلاتینی جیهان هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی باکووری وڵاتی ئەفریقای باشوور کار دەکات و کۆمپانیاکە دەیەوێت ٤٠ لۆریی کارەبایی لەم شوێنە دابمەزرێنێت تا لە ساڵدا یەک ملیۆن لیتر سووتەمەنی دیزڵ کەمتر بسووتێنێت.

بە هێزی ٢٧٠٠ ئەسپەهێز لە جۆری دیزڵی خۆی کە لە کاتکۆیەکدا ١٣٤ لیتر سووتەمەنی دەسووتێنێت، بەهێزترە.
لە هەر جارێک بارلێدان ٣٢٠ تۆن هەڵدەگرێت.
پاکێجی باترییەکەی ١.٢ مێگاوات-کاتکۆیە و بزوێنەرە هایدرۆجینییەکەشی ٨٠٠ کیلۆوات هێز بەرهەم دەهێنێت کە سەرجەم دەبێتە ٢ مێگاوات هێز.

بزوێنەری هایدرۆجینی باشترە یان کارەبایی؟

ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە پاکێجی باتری، کارامەییەکی سەرسوڕهێنەری هەیە و دەتوانێت نزیکەی ٨٠% کارامە بێت. ئامرازێکی گواستنەوەی کارەبایی کە لە تانکەری هایدرۆجینەوە کارەبا بەرهەم دەهێنێت، نزیکەی ٣٥% کارامەیە.
هۆی ئەم جیاوازییە لە چۆنیەتیی بەردەستکردنی کارەبا بۆ بزوێنەرە. لە پاکێجی باتریدا کارەبا ڕاستەوخۆ و خێرا بۆ بزوێنەر لەبەردەستە؛ بەڵام لە تانکەری هایدرۆجیندا دەبێت بە ڕەوتێکی تایبەت ئەم کارەبایە بەرهەم بێت. ئەم ڕەوتەش وەک بارگاویکردنی باترییەکان کارامە و بەسوود نییە.

ئامرازێکی گواستنەوەی کارەبایی بە پاکێجی باتری، لە هاوشێوەی دیزڵیی خۆی ٣ قات گرانترە و ئەگەر بە تانکەری هایدرۆجین تەیار کرابێت لەوەش گرانتر دەبێت؛ بەڵام لە درێژخایەندا پاشەکەوتی سووتەمەنیی دیزڵ دەتوانێت ئەم تێچووە قەرەبوو بکاتەوە.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button