بابەتزانستە بنەماییەکان

دۆزینەوەی ئێسکی تڕایسێراتۆپس، دایناسۆڕێک کە زیاتر لە ٦٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاوە

تاقمێکی ئاوەدانکردنەوە لە کلۆرادۆ، ناچار کران کاروباری سازکردنی وێستگەی نوێی ئاگرکوژاندنەوە و پۆلیس ڕابگرن، کاتێک یەکێک لە کرێکارەکان، تووشی شتێکی نائاسایی بوو؛ جووتێک ئێسکی تڕایسێراتۆپس کە زیاتر لە 65 میلیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیابوو!

ئەم فۆسیلە لەلایەن ئەو تیمەوە، لە تۆرێنتۆنی کلۆرادۆ لە ٢٥ی خەرمانانی 2017دا دۆزرایەوە.
جۆ سێرتیچ (فۆسیلناسی بڕبڕەدارەکان لە مۆزەخانەی سروشت و زانستی دێنڤێر کە چاودێریی دەرھێنانەکەی دەکرد) لەگەڵ تیمەکەی ئێسکگەلێکی زیاتریان دەرھێنا.
تاقمەکە لە ٣٠ی خەرمانانەوە خەریکی کارکردن بوون، بەشگەلێکی زیاتر لە کاسەڵەی سەر کە بریتین لە پارچەکانی شەویلکەی خواروو، دەم و هەر دوو شاخەکانی ژوورووی چاوان و پاژگەلێک لە قاپیلکەی سەر دۆزرانەوە.
هەروەها تیمەکە ئێسکی دیکەیان لەچەشنی بڕبڕە، پەراسوو و دەفەی شانیان لە جەستەی تڕایسێراتۆپس دۆزییەوە.
تڕایسێراتۆپس ڕوەکخۆرێکی سێ شاخە، کە شێوەی ڕینۆیەکی (کەرگەدەن) پڕچەککراو بە شاخێک لە ژوورووی چاوەکانی و ئێسکێک هەروەک یەخەی شاژن ئێلیزابێتی یەکەم ئەدات.
سێرتیچ هەروەها دەڵێت: تڕایسێراتۆپسەکان بە لەدەستدانی سەریان بەدناون کە شوکر بۆ خوا ئەمە بەڵگەیەک بۆ پلانی سەربڕینی بەر لە مێژوو نییە. بەپێی قسەی بەڕێز سێرتیچ، بە گشتی پاش مەرگی دایناسۆڕەکان، تا ڕادەیەک چۆمەکان و لاشخۆرەکان، ئێسکە بچوکترەکانی لەشی دایناسۆڕەکان بڵاو دەکەنەوە، بە شێوەیەک کە ئێسقانە پتەوەکانی کاسەڵەی سەر، پێکەوە ڕەوانەی قاڵبێکی گەورە دەبن و دەمێننەوە.
لە یەکی سێپتێمبردا، تیمەکە، ئێسکە تازە دۆزراوەکان بۆ مۆزەخانەی سروشت و زانستی دێنڤێر دەگوازنەوە، جێگەیەک کە فۆسیلەکان خاوێن دەکرێنەوە و بە گوێرەی ئەوە کە لە گرتە ڤیدیۆییەکەی لاپەڕەی فەیسبووکی مۆزەکەدا داندراوە، بە مەبەستی نواندن دادەنرێن.

Fossil فۆسیل- فسیل
Vertebrate paleontologist
فۆسیلناسی بڕبڕەدارەکان – فسیل شناس مهره داران
Denver Museum of Nature & Science
موزەی زانست و سروشتی دێنڤێر- موزه دانش و طبیعت دنور
Skull کاسەڵەی سەر- جمجمه
Lower jaw شەویلکەی خواروو- فک زیرین
Braincase قاپیلکەسەر- کاسەی سر
Vertebrae بڕبڕە- مهره
Ribs پەراسوو- دنده ها
Shoulder blade دەفەی شان- کتف
Skeletons ئێسکەپەیکەر- اسکلت
Herbivore ڕوەکخۆر- گیاه خوار
Rhino ڕینۆ- کرگدن
Mass extinctionTertiary
فەوتانی گشتی- انقراض بزرگ یا جمعی
Cretaceous-Tertiary
کرتەیشس (کرتاسە) تێرشیێری- کرتاسه-ترشیری
Scavengers لاشخۆر- لاشخورھا

ئامادەکردن:
مەسعوود شێخولئیسلامی
سەرچاوە:
https://www.livescience.com/60315-triceratops-bones-found-during-construction.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button