بابەتتەکنەلۆجیا

ئاڵفاڕۆمییۆ ستێلڤیۆ بوو بە خێراترین شاسیی بەرزی جیهان

ئاڵفاڕۆمییۆ بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک، مۆدێلە شاسیی بەرزە نوێیەکەی بە ناوی (stelvio) ڕاگەیاند کە توانی لە پیستی نوربێرگ ڕینگی ئاڵمان ئەنجامێکی نوێ تۆمار بکات.

ئاڵفاڕۆمییۆ لە ئێستادا خێراترین ئوتۆمۆبیلی جیهانە، هەروەها پیستەکەش (نوربێرگ ڕینگ) یەکێک لە کۆنترین پیستەکانی جیهانە کە بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمۆبیل لە هەلومەرجی دژواردا بەرهەمەکانیان لەوێ تاقی دەکەنەوە.
پێش ئەم ئەنجامە خێراترین ڕیکۆرد لە پیستی نوربێرگ ڕینگدا لە دەست “پۆرش کاین تۆربۆ ئێس” دا بوو.
مۆدێلی وەرزشیی ئاڵفاڕۆمییۆ ستێلڤیۆ – کە بە پشتیوانی کوادریفولیو دەخرێتە بازاڕ -بە موتۆڕی شەش سیلەندر، ٥١٠ ئەسپی هەڵمی (ئەسپەهێز)، دەتوانێت نوربێرگ ڕینگ لە ماوەی ٧ خولەک و ٥١ چرکە و حەوت دەیەمی چرکەیەک واتە ٨ چرکە خێراتر لە پۆرشە، ببڕێت.
ئاڵفاڕۆمییۆ ستێلڤیۆ، یەکەمین شاسیی بەرزی ئەم بەرهەمهێنەرە ئیتالیاییە کە ئەمساڵ خراوەتە بازاڕەوە. ئامانجی ئەم کۆمپانیایە کە ئەندامی گرووپی بەرهەمهێنەری ئۆتۆمۆبیل فیات-کرایسلەرە، ئەوەیە کە بە یارمەتیی ستێلڤیۆ، فرۆشی لە نزیکەی حەفتا و پێنج هەزار ئامێر لە ساڵێکدا بە سەد و حەفتا هەزار ئامێر لە ساڵێکدا بگەیەنێت.
وێنە:
http://media-cdn.sueddeutsche.de/image/sz.1.3393832/940×528?v=1487931504000

ئامادەکردن: محەمەد عیسا، خوێندکاری ئەندازیاریی مکانیک، زانکۆی سەلاحەدین، هەولێر.

سەرچاوە:
http://www.carmagazine.co.uk/car-reviews/alfa-romeo/alfa-romeo-stelvio-2017-prototype-review/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button