بابەتتەندروستی

بۆچی باوێشکدان تەشەنە دەکات؟

بۆچی کاتێک باوێشک دەدەیت، کەسانی دەوروبەریشت تووشی دەبن؟ (بۆچی باوێشکدان تەشەنە دەکات؟)

باوێشکدان بۆ منداڵان و گەورەساڵانیش بەتەشەنەیە*. تەنانەت هەندێک لە ئاژەڵەکان، وەک سەگ، دەتوانن باوێشک بدەن. توێژینەوەیەک لەسەر گەورەساڵان نیشانی دا کە باوێشکدان لەگەڵ زۆربوونی تەمەن کەمتر دەبێتەوە. هەروەها منداڵانی ژێر ٤ ساڵ و ئەو منداڵانەی ئۆتیزمیان هەیە، لە کاتی بینینی باوێشکدانی کەسێکی دیکە، بە ڕێژەیەکی کەمتر تووشی باوێشکدان دەبن. توێژینەوەیەکی زۆر لەسەر هۆکاری تەشەنەکردنی باوێشک کراوە. یەکێک لە ئەگەرەکان ئەوەیە کە باوێشک یارمەتیی خەڵک دەدات کە لەناو گرووپێکدا ڕێک بکەون بۆ نموونە بۆ نیشاندانی ئەوە کە ئیتر کاتی خەوە. توێژینەوەیەکی دیکە پێی وایە کە باوێشک یارمەتیی مێشکمان دەدات کە گەرمای لەش ڕێکبخات. هەروەها لەوانەیە باوێشک نیشانەیەکی یەکدڵی بێت- هەرچەندە هەموو توێژینەوەکان ئەم بۆچوونە پشتڕاست ناکەنەوە.

*contagious: مسری- واگیردار

ئامادەکردنی: نەسیبە بارانی

سەرچاوە:
BBC focus issue 313, October 2017 – p: 84

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button