بابەتتەکنەلۆجیا

ژیریی دەستکرد بەهێزترین CAPTCHAکان دەشکێنێت!

ژیریی دەستکرد بەهێزترین CAPTCHAکان تێدەپەڕێنێت!

دەڵێن ئالێن توورینگ بە داهێنانی تاقیکردنەوەیەک هۆکارێک بوو بۆ هاتنەئارای ژیریی دەستکرد. لە تاقیکردنەوەی توورینگدا، کۆمپیووتەرێک مەرجەکانی ژیریی تێدایە کە ئەگەر مرۆڤێک لە ژوورێکی جیاوازدا لە ڕێگەی نووسراوەوە پەیوەندیی لەگەڵدا ساز بکات، مرۆڤەکە نەزانێت کە لەگەڵ ماشینێک قسە دەکات یان لەگەڵ کۆمپیووتەرێک.
بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکان لە ئینتەرنێتدا یان چوونەژوور بۆ ناو ئەژمارێک یان لاپەڕەیەک لە ماڵپەرێک یان هەر سیستمێکی سەرهێڵ پێویستە بزانرێت کە ئایا مرۆڤێکە دەیهەوێت بچێتە ناو ئەو سیستمە یان ڕۆبۆتێکی کۆمپیووتەرییە. بە مەبەستی ڕێگری لە چوونەژووری ڕۆبۆتەکان ئەستەمترین دەقەکانیان بە ناوی CAPTCHA لە فۆرمەکاندا دادەنا کە ئەم وشەیە کورتکراوەی ئەم دەستەواژەیەیە: “تاقیکردنەوەی توورینگی گشتیی تەواو ئۆتۆماتیک بۆ هەڵاواردنی مرۆڤ لە کۆمپیووتەر”. مەبەست ئەوە بوو کە ژیرترین سیستمەکان نەتوانن بە هیچ شێوەیەک ئەو دەقانە بناسنەوە و تایپیان بکەن و لە ئاکامدا بچنە ناو ئەو بەشە لە خزمەتگوزارییە کۆمپیووتەرییەکە کە نابێت ڕۆبۆتەکە بچێتە ژوورەوە.
ئەگەر ئەلگۆریتمێک ببێت کە تەنانەت ١٪ بتوانێت CAPTCHA تێپەڕێنێت دەگوترێت کە CAPTCHA شکێنراوە. ڤیکاریۆس# کە تیمێکە تازە دەست بە کار بووە توانیویەتی سیسمتێکی ژیر ساز بکات کە بە وردبینیی ٥٧.٤٪ لە ماڵپەڕی یاهوو و ٥٧.١٪ لە ماڵپەڕی پەیپاڵ CAPTCHA بناسێتەوە و بیبەزێنێت.
ئەم سیستمە کە بە RCN ناسراوە لە ڕاستیدا تۆڕێکی نۆرۆنیی دەستکردە؛ داڕشتنی ئەم تۆڕە نۆرۆنییە بە جۆرێکە کە لاسایی کرداری مێشک دەکات لە ناسینەوەی دەنگ یان نووسراوەدا.
# vicarious

ئامادەکردنی: موحەممەد م. ئەمینی

سەرچاوە:
https://www.vicarious.com/
https://spectrum.ieee.org/tech-talk/robotics/artificial-intelligence/artificial-intelligence-beats-captcha

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button