بابەتتەکنەلۆجیا

چاویلکەی هەتاویی بەرهەمهێنەری کارەبا

چاویلکەی هەتاوی کە دەتوانێت کارەبا بەرهەم بهێنێت!

توێژەرانی ئەنستیتووی تەکنەلۆژیی کارلسرووهەی ئاڵمان، توانیویانە بە کەڵک لە خانەی هەتاوییە ئۆرگانیکەکان چاویلکەیەک ساز بکەن کە دەتوانێت وزەی کارەبایی بەرهەم بهێنێت. لەسەر چاویلکەکە پیشاندەرێکی بچوک هەیە کە بەردەوام تینی هەوا و ئاستی ڕووناکیی دەورووبەر نیشان دەدات. وزەی ئەم چاویلکەیە دەتوانێت تەنانەت هێدفۆنیش بەکار بخات. چاویلکەکە دەتوانێت لە ڕووناکیی شەویشدا هێزی پیشاندەرەکە دابین بکات.

خانە هەتاوییە ئۆرگانیکەکان بەهۆی نەرمی (ئینعتاف)، ڕوونی و سووکبوونیان دەکرێت کەڵکی جۆراوجۆریان بێت. بۆ نموونە دەکرێت لەم خانە هەتاوییانە لە پەنجەرەی ماڵەکان و ئاپارتمانەکانیشدا کەڵک وەربگیرێت و بەم شێوەیە، وزەیەکی بەرچاو بۆ ماڵەکان بەرهەم بهێنێت.

وێنە:

https://www.kit.edu/img/pi/2017_093_Solar-Brille%20erzeugt%20Sonnenstrom_72dpi.jpg

ئامادەکردنی: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان
سەرچاوە:
https://www.kit.edu/kit/english/pi_2017_093_solar-glasses-generate-solar-power.php

http://onlinelibrary.wiley.com/doi/10.1002/ente.201700226/abstract

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button