بابەتتەکنەلۆجیا

بەرهەمهێنانی کارەبا بە مادەیەکی نەرم

لێکۆڵه‌رانی ئێمپا په‌ره‌ به‌ ماده‌یه‌کی نه‌رم ده‌ده‌ن که‌ ده‌توانێت به‌ هۆی گوشاری مکانیکییه‌وه‌، کارەبا به‌رهه‌م بهێنێت.

له‌ داهاتوودا دەکرێت ئه‌م ماده‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستی جیاواز وه‌کوو هه‌سته‌وه‌رێک یان جلوبه‌رگ یان ته‌نانه‌ت ئامێرێکی چێنراو له‌ له‌شی مرۆڤدا (بۆ نموونه‌ وه‌ک ئامێری ڕێکخستنی لێدانی دڵ ) به‌ کار بهێنرێت.
نه‌رمبوون، ئۆرگانیکبوون و بچووکی له‌م چه‌شنه‌ تایبه‌تمه‌ندییانه‌ن که‌ هیچ پەیوه‌ندییەکیان به‌ هێزگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کارەبا یان هه‌سته‌وه‌ره‌کانه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام ماده‌یه‌کی گه‌شه‌پێدراو له‌ لایه‌ن لێکۆڵه‌رانی ئێمپا ڕێک ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت و ئاوا پێناسه‌ ده‌کرێت: توێژێکی نه‌رم و ئۆرگانیک که‌ له‌ کاتی کێشهاتن و کۆبوونه‌وه‌دا، کارەبا به‌رهه‌م ده‌هێنێت. به‌ یارمه‌تیی دیارده‌ی پیزۆئێلێکتریک، ئەم ماده‌ لاستیکییە کە داهێنراوە دەتوانێت جووڵه‌ی مکانیکی بکاته‌ وزه‌ی کاره‌با. نهێنیی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م وزه‌یه‌ له‌ جه‌مسه‌رگیریی ژووره‌کیدایه‌ که‌ به‌ هۆی گوشاری مکانیکییه‌وه‌ ده‌گۆڕدرێت. ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ ئامێری ئانالۆگی بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگدا به‌ کار هاتووه‌. بۆ کۆنترۆڵی ده‌نگی ئه‌م ئامێره‌، ده‌رزییه‌ک له‌ ناو ڕچه‌یه‌کی تایبه‌تدا به‌ شێوه‌یه‌ک جووڵه‌ ده‌کات که‌ له‌رینه‌وه‌ی مکانیکی به‌رهه‌م بهێنێت. ئه‌م له‌رینه‌وه‌یه‌ له‌ناو کریستاڵێکی پیزۆئێلێکتریکدا ده‌گۆڕێت بۆ ئاژۆکی کاره‌با و له‌ کۆتاییدا به‌هێز ده‌بێت و ده‌کرێت به‌ شه‌پۆلی ده‌نگی. پیزۆئێلێکتریکه‌کان ماوه‌یه‌کی زۆر ته‌نیا وەک تایبەتمەندییەکی کریستاڵه‌کان (به‌ کێشی زۆر و له‌ دۆخی خۆگر) ناسرابوون که‌ ئه‌مه‌ش ببووە هۆکارێک کە‌ به‌کارهێنانیان سنووردار بێت. لێکۆڵه‌رێکی ئێمپا به‌ ناوی دۆرینا ئاپریس و هاوکاره‌کانی توانییان ئه‌م سنووره‌ ببه‌زێنن و پیزۆئێلێکتریک به‌ تایبه‌تمه‌ندیی ئێلاستۆمێتر به‌رهه‌م بهێنن.

ئاماده‌کردن: به‌شی مکانیکی گۆڤاری هۆژین.

ئێمپا: Empa

ئامێری ڕێکخستنی لێدانی دڵ: Pacemaker

جه‌مسه‌رگیریی ژووره‌کی: Internal polarization

ڕچه‌: Groove

ئاژۆک: Impulse

وێنه‌:
https://3c1703fe8d.site.internapcdn.net/newman/gfx/news/2017/aflexiblemat.jpg

سه‌رچاوه‌:
https://phys.org/news/2017-11-flexible-material-electricity-stressed.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button