بابەتزانستە بنەماییەکان

کلۆنکردنی مرۆڤ

مەیموونەکان کلۆن کراون و ڕێگەیان بۆ کلۆنکردنی مرۆڤ خۆش کردووە!

زانستمەندانی چینی دوو بەچکەمەیموونی تەندروستیان کلۆن کردووە کە بە شێوەیەکی بیردۆزییانە دەرگاکانی بەڕووی کلۆنکردنی مرۆڤدا کردووەتەوە!

هەرچەندە توێژەران جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەوان بەنیازی کلۆنکردنی مرۆڤ نین.
مووـ مینگ پوو (Mu-ming Poo)
سەرۆکی دامەزراوەی دەمارناسیی لە پەیمانگای زانستەکانی چین، ڕایگەیاند: “پیموایە کە کۆمەڵگە و ڕای گشتی و حکومەت ڕێگە بە بەرەوپێشچووون و بەکارهێنانی ئەو جۆرە ڕێبازانە لە گواندارە ڕەسەنە نامرۆڤەکانەوە بۆ مرۆڤەکان نادات”.
پوو (Poo) دەڵێت: “ئامانجەکە دروستکردنی مەیموونی کلۆنکراوە کە بتوانرێت لە توێژینەوەی نەخۆشییە بۆماوەییەکانی مرۆڤدا بەکار بهێنرێت. ئەو توێژەرە هەروەها وتی: “کلۆنەکان وێنەیەکی نموونەیی دەبن بۆ نەخۆشییە تایبەتەکان، بە هەمان شێوە بۆ پاڵاوتنی ئەو دەرمانانەی کە چارەسەری ئەو نەخۆشییانە دەکەن”.
توێژەران هیوادارن کە لە ماوەی ساڵێکدا کلۆنی مەیموونی “ماکاک”§ بەرهەم بهێنن کە گۆڕانکاری لە دانەی بۆماوەییەکەیدا کراوە؛ بۆ ئەوەی لەو جۆرە توێژینەوانەدا کەڵکی
لێوەربگیردرێت.

کلۆن کردن: دروستکردنی ڕووەک یان گیاندارێک لە ڕێگەی زاوزێ یان پیتاندن و چاندنەوە
بۆماوەیی: جینێتیکی
§ جۆرە مەیموونێکی ئاسیاییە

ئامادەکردنی: سامان ساڵحزادە

سەرچاوە:
https://www.livescience.com/61516-monkeys-cloned.html?utm_content=buffer9fe34&utm_medium=social&utm_source=twitter

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button