بابەتزانستە بنەماییەکان

قووڵترین کانگەی سەرکراوەی جیهان

قووڵترین کانگەی سەرکراوەی جیهان

کاتێک کە باسی کانگە دەکرێت چی بە مێشکتاندا دێت؟ کانەبەردێکی بچووک کە چەند کرێکارێک بە پیک و نوێڵ دەریدەهێنن و بە شەش تۆنێک باری دەکەن؟!
بە شێوەیەکی گشتی، کانگەکان لە ڕووی چۆنیەتیی دەرهێنانی کان و کانزاکان، دابەش دەبنە سەر دوو پۆل: کانگە ژێرزەوییەکان و کانگە سەرزەوییەکان؛ وەکوو لە ناوەکەیەوە دیارە لە کانگە ژێرزەوییەکاندا گشت پرۆسەکان لە ئامادەکردنەوە بگرە هەتا دەرهێنان لە ژێرزەوی، بە تونێل لێدان دەکرێت؛ بە پێچەوانەوە، کانگەی سەرزەوی کارەکانی لە سەر زەوی جێبەجێ دەکرێت.
لەم بابەتە کورتەدا باسی قووڵترین کانگە مسی جیهان دەکەین.
کانگەی بیگنهام کانیۆن، دەکەوێتە نزیک شاری ساڵت-لەیک لە ئەمریکا و قووڵترین کانگەی کراوەیە کە مرۆڤ سازی کردبێت. درێژیی کانگەکە 2.75 مایل (4.5 کیلۆمەتر) و قووڵاییەکەی 0.75 مایل (1.2 کیلۆمەتر)ە. عەمەلیاتی دەستپێکردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1905ی زایینی. ئەم کانگەیە بە باپیری کانگە مسەکان ناسراوە.
ئەگەر ئەم کانگە یاریگەی تۆپی پێ بووایە 9 ملیۆن هاندەری لە خۆ دەگرت.
جگە لە مس؛ 620 تۆن زێڕ، 5000 تۆن زیو، 276 تۆن مۆلیبدەن و ڕێژەیەکی زۆر پلاتین و پلادیۆم وەک بەرهەمی لاوەکی لەم کانگەیەدا بەرهەم دێن. کۆمپانیی کانگەیی کێنێکات ڕۆژانە نزیک بە 450000 تۆن بەرد دەردەهێنێت. بەم ئامارانەوە سەیر نییە کە کانگەی بینگهام بە خۆشناوترین و دەوڵەمەندترین کون لەسەر زەوی ناسراوە! نرخی ساڵانەی کانزا بەرهەمهاتووەکان لە بینگهام 1.8 ملیارد دۆلارە.

ئامادەکردن: کاوش ڕۆستەمی

وشە:
Molybdenum مۆلیبیدەن
Bingham Canyon بینگهام کانیۆن
Mine کانگە
Surface mine کانگەی سەرکراوە
Underground mine کانگەی ژێرزەوی

سەرچاوە:
W. A. Hustrulid, et. al. Open pit mine planning and design. CRC Press, 2013.

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button