بابەتتەندروستی

پرخەپرخ

چەند پێشنیاری گشتی بۆ چارەسەری پرخەپرخ لە کاتی خەودا

١. حاڵەتی خەوتنت بگۆڕە. بۆ نموونە سەرینەکەت بەرزتر بکەرەوە یان لەسەر تەنیشت بخەوە.

٢. ئەگەر قەڵەویت، کێشت دابەزێنە.

٣. خواردنەوەی ئەلکول ڕابگرە.

٤. بەر بە لووتگیران بگرە. بۆ نموونە ئەگەر ئالێرژیت هەیە، چارەسەری بکە. لە ئامێرە هەڵمسازەکان کەڵک وەربگرە. لە دەوا دژەلووتگیرانەکان کەڵک وەربگرە. بە شووشتنی لووتت، ناو لووت و سینووسەکانت بشۆرەوە.

٥. لە خواردنی دەواگەلێک وەک دیازێپام کە ماسوولکەکانی هەواڕۆ شل دەکاتەوە پارێز بکە.

٦. لە ئامێرێکی دژە پرخەپرخ کەڵک وەربگرە.

وشە:
Snoring پرخەپرخ
Nasal irrigation شووشتنی لووت
Diazepam دیازێپام
Sinus سینووس
Allergy ئالێرژی
Anti congestion دژەلووتگیران
وێنە:
https://myhusbandisannoying.files.wordpress.com/2009/11/your_health__diseases-par-76217-image-0-0-1.jpg
سەرچاوە:

https://www.health.harvard.edu/blog/google-top-10-health-searches-2017-2018022113300

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button