بابەتتەندروستی

سێ ڕێکاری سادە بۆ باشترکردنی خەو

سێ ڕێکاری سادە بۆ باشترکردنی خەو

تەنانەت ئەو کەسانەی کە تووش ناسازیی بێخەوی نین، لەوانەیە لە خەوێکی خۆشی شەوانەدا کێشەیان ببێت. زۆر هۆکار هەیە کە ڕێگری دەکات لە خەوێکی خۆش: کاری زۆر و بێبڕانەوە، کایەکردن بە مۆبایل لە پێش خەودا، خەمۆکی، و تەنانەت خواردن و خواردنەوە.

لە درێژەدا سێ ڕێکاری سادە دەوترێت بۆ باشترکردنی خەو :

١. کافینی کەمتر بخۆن
کەسانێک کە کافین دەخۆن، لەوانەیە کە سەختتر خەویان لێ بکەوێت و کاتێک کە خەویان لێ دەکەوێت، خەوەکەیان سووکتر وکورتترە. بۆ هەندێک کەس، یەک لیوان چایی لە بەیانیاندا، دەبێتە هۆی بیخەویکێشانی ئەو شەوە. ئەمە لەبەر ئەوەیە کە کافین، ڕێگەی کاریگەریی ئادێنۆزین کە یارمەتیی دەدات لە خەودا، دەبەستێت. هەروەها کافین دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی لە شەودا میزت بێت و خەوت لێ بزڕێنێت.
ئەو کەسانەی کە بێخەوی دەکێشن، دەبێت تا دەکرێت لە کافین خۆیان دوور بگرن. بەڵام ئەگەر بە کافین خواردن خووتان گرتووە، باشتر وایە وردە وردە کافین کەم بکەنەوە، چون ئەگەر کتوپڕ کافین خواردن ڕابوەستێنن، لەوانەیە تووشی سەرئێشە، خوران و هیلاکی ببن.
ئەو کەسانەی کە ناتوانن یان نایانهەوێت کافین خواردن ڕابوەستێنن، دەبێت دوای سەعات ٢ی دوانیوەڕۆ کافین نەخۆن!
کەواتە شەوانە کە دەچن بۆ میوانی دەتوانن چایی نەخۆن!

٢. کێشان و جووینی تووتن بوەستێنن

نیکۆتین ورووژێنەرێکی سەرەکیی سیستمی دەمارییە و دەتوانێت ببێتە هۆی بێخەوی. نیکۆتین لێدانی دڵ دەباتە سەر، گوشاری خوێن بەرز دەکاتەوە و چالاکییەکانی شەپۆلەکانی مێشک دەورووژێنێت و دەبێتە هۆی بێخەوی.
بۆ ئەو کەسانەی کە خوویان گرتووە بە نیکۆتین، تەنانەت چەند سەعات دوورکەوتنەوە لە نیکۆتین، نیشانەکانی خۆی دەر دەخات و تەنانەت دەتوانێت کەسێکی گەورەساڵ لە خەو هەستێنێت! ئەو کەسانەی کە خووگرتن بە نیکۆتین دەپچڕێنن زووتر خەویان لێ دەکەوێت و کەمتر باگایان دەبێتەوە لە ناوەڕاستی خەودا. لە کاتی دوورکەوتنەوە لە نیکۆتین لەوانەیە سەرەتا تووشی ماندوویی و شێواوی لە خەوتندا ببن. بەڵام تەنانەت ئەو کەسانەش خەوەکانیان باشتر دەبێت.
ئەگەر نیکۆتین دەکێشیت یان دەیجوویت، ئەوە لانیکەم یەک یان دوو سەعات پێش خەو ئەو کارە مەکە.
٣. خواردنەوەی ئەلکول سنووردار بکەن

ئەلکول سیستمی دەماری هێواش دەکاتەوە، بۆیە لەوانەیە وا بێتە بەرچاو کە دەتوانێت یارمەتیدەری کەسانێک بێت بۆ ئەوەی خەویان لێبکەوێت. بەڵام لە راستیدا ئەم کاریگەرییەی ئەلکول کورتخایەنە و دوای دوو سێ سەعات کاریگەرییەکەی دەڕوات و دەبیتە هۆی شێوانی قۆناغەکانی خەو. ئەو کەسانەی کە ئەلکول دەخۆنەوە لەوانەیە لە شەودا ناچار ببن چەند جار لە خەو هەستن یان تەنانەت خەوی ترسناک ببینن.
ئەلکول لەوانەیە هۆکاری ١٠ لەسەدی بیخەوییە درێژخایەنەکان بێت. هەروەها ئەلکول دەتوانێت پرخ پرخ و بڕێک کێشەی هەناسەیی تر تا ئاستێکی مەترسیدار خراپتر بکات.
ئێوە هەروەها دەتوانن خەوی شەوانەتان بە وەرزشکردنی بەردەوام و چوونە ناو جێگا لە کاتێکی تایبەتدا باشتر کەن.

وێنە:
https://d2ebzu6go672f3.cloudfront.net/media/content/images/man-suffering-chronic-insomnia-sleep-bed-yanyong-iStock_57083954_MEDIUM.jpg
سەرچاوە:
Harvard Medical School
https://www.health.harvard.edu/healthbeat/3-ways-to-get-more-restful-sleep

ئامادەکردن: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان
وشەکان:
Adenosine ئادێنۆزین

پۆستە هاوشێوەکان

2 کۆمێنت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button