بابەتمێشک

ئایا بە زۆربوونی تەمەن، هەڵکردن لەگەڵ سترێس ئەستەم دەبێتەوە؟!

بە دڵنیاییەوە هەڵکردن لەگەڵ سترێس لە هەموو تەمەنێکدا سەختە بەڵام لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن زاڵبوون و هەڵکردن لەگەڵ سترێس ئەستەمتریش دەبێتەوە کە چەند هۆکاری هەیە. یەکەم؛ لەشی ئێوە بەو شێوەیەی کە لاوتر بوون ناتوانێت سترێس کۆنترۆڵ بکات. دڵ وسییەکانتان ئەو تواناییەی پێشوویان نامێنێت و هەستانەوە لە دۆخێکی پڕسترێس بۆتان سەختتر دەبێتەوە.

هەروەها زەین و مێشکی ئێوە مامەڵەکردن لەگەڵ سترێس بۆی سەختتر دەبێتەوە، هەندێک جار خەوێکی باشی شەوانە دەتوانێت لە کەمکردنەوەی سترێسدا  کاریگەر بێت بەڵام لەگەڵ زۆربوونی تەمەن لەوەی دەچێت نەتوانن بە باشی بخەون و ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی هۆرمۆنەکانی سترێس لەناو مێشکدا. هەروەها پێدەچێت هۆکاری سترێسەکەتان فاکتۆرگەلێکی زۆر ئاڵۆزتر بن لەو دۆخانەی کە لە ساڵانی لاوێتیدا تێپەڕتان کردوون.

لە نیشانەکانی سترێس لەوانەیە لەدەستچوونی یاد و بیرگە یان لەدەستچوونی ئەقڵ، گۆڕانی ئیشتیا، ژانەسەر، دڵەڕاوکێ، بێئۆقرەیی یان کێشە لە تەرکیزکردندا بێت.

بە شێوازەکانی حەسانەوە و ڕیلاکسەیشن، سەرقاڵی بە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانەوە، خواردنی دروست، خەوی پێویست و سازکردنی خوو و عادەتی تەندروست سترێس کۆنترۆڵ بکەن.

وشەکان:
Dementia لەدەستچوونی ئەقڵ
Stress سترێس
سەرچاوە:
https://www.health.harvard.edu/newsletter_article/does-stress-management-become-more-difficult-as-you-age

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button