بابەتتەندروستی

درەنگ بخەوین، زووتر دەمرین؟!

​​ درەنگ بخەوین، زووتر دەمرین؟! کوندەپەپووەکان زووتر دەمرن!

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە بریتانیا دەریخستووە، ئەو کەسانەی کە شەوانە ناخەون لەو کەسانەی کە بەیانییان زوو هەڵدەستن ئەگەری زووترمردنیان ١٠% زیاترە.

ئەم لێکۆڵینەوە کە لەسەر ٤٣٣ هەزار کەس لە تەمەنی ٣٨ تا ٧٣ ساڵدا ئەنجام بووە، نیشان دەدات ئەو کەسانەی کە شەوانە ناخەون(کەسانی شەوانە) لە هەمبەر تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە، کێشە دەروونییەکان، کێشەکانی سک و ڕیخۆڵە، کێشە دەمارییەکان و کێشەگەلی هەناسەکێشانن.
ئەم لێکۆڵینەوە تا ڕادەیەک ئەوەی نیشانی دا کە کەسانی شەوانە لە بەرانبەر کەسی بەیانی زۆر زیاتر ئەگەری زووتر مردنیان هەیە.

بەڵام ئەم لێکۆڵینەوە نەیتوانی هۆی ئەم زووتر مردنە پەیدا بکات.

لێکۆڵەرەکان دەڵێن کە ڕەنگە بەرنامەی خەو و ساعەتی دەروونیی ئێوە یەک نەگرنەوە، هەر بۆیە دەبێتە هۆی درووستبوونی کێشەی فیزیۆلۆجیکی. ئەو کەسانەی کە تووشی ئەم ناهاوئاهەنگییە ڕۆژانەیەن تووش کێشەی ڕۆحی و کێشە لە مێتابۆلیسمی گلۆکۆزدان.

هەندێک لە ڕەفتارەکان دەتوانن لەم لێکۆڵینەوەدا کاریگەر بن. بۆ نموونە ئەو کەسانەی درەنگ دەخەون ئەگەری هەیە کە خواردنی کەمتر بخۆن یان لە دەوا و شتی وەک ئەلکول کەڵک وەرگرن.

ناتسۆن، مامۆستای پزیشکیی زانکۆی فێینبێرگ، دەڵێت بۆ ئەوەی خەڵک ببنە یەک لە کەسانی بەیانی، دەبێت دڵنیا ببنەوە بەیانییان تیشک لێیان دەدات، هەر بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە کە خەوێکی ئاساییان ببێت و ڕایبگرن و نەهێڵن پشووی کۆتایی حەوتوو لەسەری کاریگەر بێت.

ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/62282-night-owls-early-death.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button