بابەتتەکنەلۆجیا

فیشینگ یان داونانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا

فیشینگ یان داونانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا

فیشینگ بە هەوڵی کەسانی تێکدەر یان هەکێرەکان دەوترێت بۆ بەدەستهێنانی زانیارییەکانی بەکارهێنەران وەک ناوی بەکارهێنەری، تێپەڕوشە یان ژمارەی کارتی بانکی. ئەم هێرشە یەکێکە لە هێرشە باوەکان لە دنیای مەجازیدا. سیستمی دژەفیشینگی تاقیگەی کاسپێرسکای لە سێ مانگدا لە ساڵی ٢٠١٥ زیاتر لە سی ملیۆن هێرشی فیشینگی تۆمار کردووە. باوترین ڕێگەی بەو شێوەیە کە ئیمەیلێک دەنێردرێت بۆ بەکارهێنەر و بە شێوەیەک ئیمەیلەکە دەنووسرێت کە بەکارهێنەر ئیمەیلەکە بکاتەوە و هەست بکات شتێکی گرینگی تێدایە.
فیشینگ یان داونانەوە یەکێک لە باوترین شێوازەکانی هێرشکردنە لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکاندا. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەرەتا هێرشکەر زانیاریی تەواو لەسەر کەسەکان کۆ دەکاتەوە و دواتر بەپێی تایبەتمەندیی کەسەکە پەیامێکی هەلخەڵەتێنەری بۆ دەنێرێت. لە پەیامەکەدا لەوانەیە داوا لە بەکار‌‌هێنەر بکات کە ژمارەی کارتی بانکی، تێپەڕوشە و هتد بنێرێت. زۆربەی کات ‌هێرشەکە لە لاپەڕەیەکی تردا دەکرێت. بۆ وێنە ڕەنگە لە فەیسبوکدا ئەم پەیامەتان بۆ بێت “لەسەر ئەم بەستەرە کرتە بکە تاوەکوو وێنەی دزەکردووی X ببینیت” کە X ڕەنگە ناوی ئەکتەرێک یان گۆرانیبێژێکی ناسراو بێت. قوربانیش بە کرتەکردن لەسەر بەستەرەکە دەچێتە ماڵپەڕێکەوە کە هێرشەکە ئەنجام دەدات.
خۆپاراستن لەم هێرشە:
بە گشتی ئەم هێرشە لە ڕێگەی شێوازەکانی فێربوونی ماشین دەناسرێتەوە. بۆ بەکارهێنەرانی ئاسایی چەند ئامراز پەرە پێدراون. بۆ وێنە لە وێبگەڕی فایرفاکسدا دەتوانن FB Fishing Protector بە وێبگەڕەکەتان زیاد بکەن. پێشنیاریش بۆ بەکارهێنەران ئەوەیە کە بەستەرێک کە جێگەی مەترسییە و لێی دوودڵن کرتەی لەسەر مەکەن، بە تایبەت ئەو بەستەرانەی کە بە زمانێکی خەڵەتێنەرانە دەیانهەوێت سەرنجتان ڕابکێشن.

وشەکان:
Phishing فیشینگ، داونانەوە
Username ناوی بەکارهێنەری
Password تێپەڕوشە، ڕەمز
Machine Learning فێربوونی ماشین

وێنە:

https://www.throttlenet.com/Portals/Newsite3/Images/BlogImages/identify-a-phishing-attack.jpg?ver=2017-04-17-120944-303

سەرچاوەکان:
1. Rathor Shailendra, Sharma Kumar Pradip, Loia Vuncenzo, Jeong Young Sik, Park Jog Hyuk, Social network security: Issues, challenges, threats, and
solutions, Information Sciences, 2017
2. https://www.csoonline.com/article/2117843/phishing/what-is-phishing-how-this-cyber-attack-works-and-how-to-prevent-it.html

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button