بابەتتەکنەلۆجیا

کۆمپانیای فەیسبوک یەکەم هەنگاوەکان بۆ بەدیهێنانی ڕۆبۆتەکانی ناوماڵ دەنێت!

کۆمپانیای فەیسبوک یەکەم هەنگاوەکان بۆ بەدیهێنانی ڕۆبۆتەکانی ناوماڵ دەنێت!

کۆمپانیای فەیسبوک و زانکۆی جۆرجیا تێک توانییان بە هاوشێوەسازیی یاریی scavenger hunts یەکەم هەنگاوەکان بۆ سازکردنی ڕۆبۆتەکانی ناوماڵ هەڵبگرن. یاریی scavenger hunts یەکێک لە یارییە باوەکانە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. یارییەکە بەو شێوەیە کە لیستێک لە چەندین شتی جۆراوجۆر دروست دەکرێت پاشان کەسەکان یان تیمە بەشداربووەکان هەوڵ دەدەن کە لە کاتێکی دیاریکراودا ئەو شتانەی لە لیستەکەدا هاتوون دابینیان بکەن. براوەی یارییەکە تیمێکە کە زۆرترین ژمارەی لەو شتانەی لە لیستەکەدا هاتوون کۆ کردبێتنەوە. بۆ ئاستەمکردنەوەی یارییەکە هەوڵ دەدرێت لە لیستەکەدا شتی زۆر جیاواز لە یەکتری ڕیز بکرێن.

لە توێژینەوەکەدا بکەرێکی ژیر دروست کراوە کە لە شوێنێکدا هاوشێوەی ماڵێکی ئاسایی دەگەڕێت و شوێنی شتە داواکراوەکان دەدۆزێتەوە. سەرەتا بە زمانی سروشتی وەک زمانی ئینگلیزی پرسیارێک لە بکەرەکە دەکرێت بۆ وێنە “ئۆتۆمبیلەکە لە کوێیە؟” بکەرە ژیرەکە پاش تێگەیشتنی لە پرسیارەکە بە ماڵەکەدا دەگەڕێت و شوێنی ئۆتۆمبیلەکە دەدۆزێتەوە.

بەڕێوەبەری پڕۆژەکە دەڵێت: “ئامانج دروستکردنی بکەرێکە کە ببینێت، ببیستێت، پلان دابنێت و بەڵگاندن بکات”. ئەم بکەرە ژیرە تا ڕادەیەک دەتوانێت بیرکردنەوەی دروستی مرۆڤیش فێر ببێت. بۆ وێنە پاش چەند جار هەوڵدان و هەڵەکردن فێر دەبێت کە باشترین شوێن لە ناوماڵدا بۆ شتێکی تایبەت کوێیە. بۆ وێنە دوای چەند جار گەڕان فێر دەبێت کە بۆ چوون بۆ گەراجی ئۆتۆمبیل دەبێت لە دەرگای پێشەوە یان پشتەوە تێپەڕێت. لەم توێژینەوەیەدا لە چەندین شێوازی فێربوونی ماشین کەڵک وەرگیراوە لەوانە فێربوونی بەهێزکردن و فێربوون بە لاساییکردنەوە.
دروستکردنی ئەم یارییە ژیرە دەتوانێت یەکەم هەنگاو بێت بۆ سازکردنی ڕۆبۆتەکانی ناوماڵ کە وەک یارمەتیدەر و خزمەتکار لە ناوماڵەکاندا یارمەتیی ڕاپەڕاندنی کارەکانی مرۆڤ بدەن.

 

 

وشەکان:
Imitation learning
فێربوون بە لاساییکردنەوە
Reinforcement learning
فێربوونی بەهێز کردن
Agent بکەر
Simulated هاوشێوە

ئامادەکردن: محەممەد محەممەدئەمینی

 

سەرچاوە:

Technology Review

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button