بابەتمێشک

کاتی فێربوون، چی لە مێشکماندا ڕوو دەدات ؟!

کاتی فێربوون، چی لە مێشکماندا ڕوو دەدات ؟!

نۆرۆن یان خانەی دەماری خانەیەکە لە کۆئەندامی دەماریی مرۆڤدا کە زانیاری وەردەگرێت، پێواژۆی دەکات و دەینێرێت بۆ خانە دەمارییەکانی تر، ئەم کارەش لە ڕێگەی کۆمەڵێک سیگناڵی کیمیایی و ئەلەکتریکییەوە جێبەجێ دەبێت. کاتی فێربوون، پەیوەندیی نێوان نۆرۆنەکان بەهێز دەبێت. خووگرتن یان نەخۆشییە نۆرۆنییەکانی دیکە دەبنە هۆی دۆخێکی نائاسایی لە پەیوەندیی نێوان نۆرۆنەکاندا. لە ئاستی خانەیی و مولوکولیدا فێربوون چۆنە؟! کاتێک فێر دەبین چ گۆڕانێک لە خانەکانماندا ساز دەبێت؟

لە توێژینەوەیەکدا کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە جورناڵی نۆرۆساینسی نەیچردا بڵاو بووەتەوە، دەرکەوتووە کە کاتی فێربوونی ئاسایی لە بەراورد بە دۆخی هەبوونی ناڕێکییەکانی وەک خووگرتن یان ئۆتیزم پەیوەندییەکی بەهێزتر لە نێوان نۆرۆنەکاندا دروست دەبێت. هەروەها جگە لە بینینی پەیوەندیی بەهێزتر لەنێوان نۆرۆنەکاندا دەرکەوت کە ئەو مولوکولانەی کە پەیوەندییان بە ناردن و وەرگرتنی هێماکانی نێوان نۆرۆنەکان هەیە بە شێوەی کۆمەڵ ڕێک دەخرێن.

وشەکان:
Learning فێربوون
Process پێواژۆ
Neuron نۆرۆن
Cell خانە
Signal هێما
Addiction خووگرتن، خووگرتوویی
Autism ئۆتیزم
سەرچاوە:

Neuro Science News

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button