Close

کورتەی هەواڵەکانی هەفتە ٢٨ی گوڵانی ١٣٩٧

کورتەی هەواڵەکانی هەفتە ٢٨ی گوڵانی ١٣٩٧

١. توێژینەوەیەکی نوێ دەریخست کە بەشێک لە یادەوەرییەکان لە کۆدی جێنێتیکیدا پاشەکەوت دەکرێن. بۆیە دەکرێت کە ئەو یادەوەرییانە لە زیندەوەرێکەوە هەڵگیرێت و لەسەر زیندەوەرێکی تر دابنرێن، بەم شێوەیە زیندەوەری وەرگر دەتوانێت ئەو شتانە بە بیر بهێنێتەوە کە زیندەوەری یەکەم لە بیرگەیدا بوون. توێژەران لە زانکۆی UCLA توانییان RNAی شەیتانۆکەیەک دەربهێنن و لە شەیتانۆکەیەکی دیکەدا بیچێنن. لە ئەنجامدا دەرکەوت کە وەرگرەکە هەندێک بیرەوەری بەخشێنەرەکەی بیر دێتەوە.

لە ڕۆژانی داهاتوودا زانیاریی زیاترتان لەسەر ئەم توێژینەوەیە بۆ دەگوازینەوە.

Genetic code کۆدی جێنێتیکی
Snail شەیتانۆکە

Live Science1 
٢. کونەڕەشێکی گەورە کە تازە دۆزراوەتەوە ئەوەندە قەبارەی گەورەیە کە دەتوانێت ئەستێرەی هاوشێوەی خۆر قووت بدات. لە پەیپرێکدا کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر ڕەشنووسەکەی بڵاوە بووتەوە، ئەستێرەناسان گەورەترین کونەڕەشیان دۆزییەوە کە تا ئیستا لە گەردووندا ناسرابێت. ئەم تەنە یەکجار گەورەیە تەمەنی بە ١٢ ملیارد ساڵ دەخەمڵێنرێت و بارستاییەکەی ٢٠ ملیارد بەرامبەری خۆر دەبێت و لە هەر یەک ملیۆن ساڵدا بە ڕێژەی ١ لە سەد گەورە دەبێت.

Black hole کونەڕەش
Mass بارستایی

Live Science2 
٣. تۆڕی بیتکۆین تا کۆتایی ئەمساڵ 0/5 لە سەدی سەرجەم وزەی جیهان بە کار دەهێنێت. بەپێی توێژینەوەیەک کە دوێنێ لە جورناڵی جوولدا بڵاو بووەتەوە ژمارەی خاڵەکانی دراوەی پەیوەندیدار بە بیتکۆین و بڕی وزەی پێویست بۆ ئەو خاڵانە بەراورد کراوە. لایکەمی وزەیەک کە ئێستا بیتکۆین بە کاری دەهێنێت ٢.٥٥ گیگا واتە کە تۆزێک لە سەرجەمی وزەی بەکارهاتوو لە وڵاتێکی وەک ئیرلەند کەمترە.

Data point خاڵی دراوە

LiveScience3

٤. کەوناراناسان لە باشووری کوردستان لە پارێزگای دهۆک پاشماوەی شارێکیان بە ناوی ماردامان دۆزییەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ ٤٨٠٠ ساڵ لەمەوبەر. شاری ماردامان لە نێوان ٢٨٠٠ بۆ ٢٦٥٠ ساڵ بەر لە زایین دامەزراوە و لە ساڵانی ١٩٠٠ بۆ ١٧٠٠ بەر لە زایین گەیشتووەتە لوتکەی پەرەسەندن. شارەکە تا سەردەمی ئاشووریی نوێ واتە ٩١١ بۆ ٦١٢ ساڵ بەر لە زایین هەر لە گەشەسەندندا بووە.

LiveScience4 

Related Posts

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .