بابەتتەندروستی

کۆئەندامی بەرگریی لاوەکی دەتوانێت پەیوەندیی خۆشەویستیتان تێک بدات

 

کاتێک دەچنە ژوان و داوا لە بەرامبەرەکەتان دەکەن لەگەڵتان بێت، پێتان وایە چ شتێک دیاریکەری وەڵامەکەی دەبێت؟ لێکچوون و حەزی هاوبەش، هۆرمۆنەکان یان شتێکی تر؟ توێژەران لە زانکۆی مەک گیل دەڵێن دادوەرێکی شاراوەیە کە بڕیار دەدات: کۆئەندامیی بەرگریی هەڵسوکەوتی!

مرۆڤ دوو کۆ ئەندامی بەرگری هەیە: کۆئەندامی بەرگریی فیزیۆلۆجیکی و کۆئەندامی بەرگریی هەڵسوکەوتی. ئەرکی کۆئەندامی بەرگریی فیزیۆلۆجیکی پاراستنی لەشتانە لە بەرامبەر هێرشی پاشماوەی میکرۆسکۆپی و ڤایرۆس و باکتریاکان. بەڵام کۆئەندامی بەرگریی هەڵسوکەوتی لە ڕێگەی ورووژێنەری هەستەکیی نیمچەوشیارەوە دەست بە چالاکی دەکات، بۆ وێنە کاتێک کە لەناو ئوتوبوسدا دانیشتوون و کەسێک لە بەردەمتاندا بەردەوام خەریکی بەڵغەم هەڵکەندنە یان بۆنێکی ناخۆش بە سەرتاندا دێت، کۆئەندامی بەرگەریی هەڵسوکەوتی هانتان دەدات کە لەو شوێنە دوور بکەونەوە. لە ڕاستیدا لێرەدا کۆئەندامی بەرگریی هەڵسوکەوتی لە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی ئاگادارمان دەکاتەوە.

لەو کاتانەدا خانە سپییەکانی خوێن بۆ چالاکی هان دەدرێن و هەر ئەم وەڵامدانەوە بەرگرییەی لەشیش دەتوانێت ژوانێکی چێژبەخش لەگەڵ خۆشەویستەکەتان لێ تێک بدات! بەپێی توێژینەوەیەک کە لە جورناڵی بۆڵتەنی دەروونناسیی کۆمەڵایەتی و کەسایەتیدا بڵاو بووتەوە، دەرکەوتووە کە چالاکبوونی کۆئەندامی بەرگریی هەڵسوکەوتی ڕێگری دەکات لەوەی کە لەگەڵ بەرامبەرەکەمان پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتیی باش دروست بکەین.

ئەنجامەکان دەریدەخەن بەدەر لەوەی کە ئێمە بە شێوەی وشیار یان ناوشیار سەبارەت بە بەرامبەرەکەمان چ هەستێکمان هەیە یان چۆن هەڵسوکەوت دەکەین، کۆمەڵێک فاکتۆری تر وەک ترس لە نەخۆشی، دیاری دەکەن چۆن لەگەڵ ئەوانیتر پەیوەندی ساز دەکەین.

وشەکان:

behavioral immune system کۆئەندامی بەرگریی هەڵسوکەوتی

Personality and Social Psychology Bulletin بۆڵتەنی دەروونناسیی کۆمەڵایەتی و کەسایەتی

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/62503-behavioral-immune-system-ruins-dates.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button