بابەتتەکنەلۆجیا

ئایا کاتی نەهاتووە بیر لە ئینتەرنێتی 6G بکەینەوە؟

کاتێک سەردێڕی ئەم نووسراوەیە دەبینن ڕەنگە بڵێن: ئێمە هێشتا چاوەڕێی هاتنی 5Gین! بەڵام ئەمساڵ، ساڵی جێکەوتنی 5Gیە و چەند کۆمپانیایەک دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی ئەم تەکنۆلۆژییە. کامسەنتەر کە تیمێکی توێژینەوەیە لە نێوان باشترین زانکۆکانی جیهان، ئێستا بیر لەوە دەکاتەوە کە تەکنۆلۆژیی 6G چۆن دەبێت؟ لە 5Gدا بۆ زۆرکردنی ڕادەی گواستنەوەی دراوە، شەبەنگی فریکوێنسیی بەرزتر لە بەرەکانی پێشوو بە کار دەهات. ئەگەر بپرسین 6G لە چ شتێک بۆ بردنەسەری ڕادەی گواستنەوەی دراوە کەڵک وەردەگرێت ڕەنگە بیرۆکەیەکی ساکار ئەوە بێت: درێژەی ڕێگەی 5G!

ساندیپ ڕەنگان یەكێک لە بەشداربوانی کامسەنتەر دەڵێت: هێشتا زووە بۆ ئەوەی بڵێین کە لە 6Gدا کەڵک لە چێ وەردەگیرێت. ئەگەر بڕیارە لە 6G یان سیستمەکانی تری پەیوەندیدا کەڵک لە فریکوێنسیی زۆر زۆر بەرز وەربگیرێت، دەبێت لە ئێستاوە لە بیریدا بین.

مارک ڕۆدوێڵ بەڕێوەبەری کامسەنتەر دەڵێت یەکێک لەو پڕۆژانەی کە ئێستا کاری لەسەر دەکەن دروستکردنی وێستگەیەکی سەرەکییە کە دەتوانێت لەگەڵ فریکوێنسیی زۆر بەرزدا کار بکات و چاوەڕێ دەکرێت ئەو تەکنۆلۆژییە لە بەرەکانی داهاتووی سیستمە بێتەلەکاندا بەکار بێت. ڕۆدوێڵ دەڵێک دەمانهەوێت ئەو وێستگەیە هەزاران گورزە تیشک هاوکات بداتە دەر. ئەوەی کە بە شوێنیدا دەگەڕێێن چوار ڕووبەرە کە هەرکامی ٢٥٠ گورزەتیشک هاوکات دەداتە دەر. ئەگەر هەر گورزە تیشکێک ١٠ گیگابیت لە چرکەیەکدا دابین بکات، وێزگەیەک دەتوانێت ١٠ تێرابیت لە چرکەدا بگوازێتەوە.

بەکارهێنانی ئەم فریکوێنسییە بەرزانە بۆ مۆبایلەکان و ئامێرە دەستییەکان هەندێک کێشە ساز دەکات. یەکێک لەوانە گەرمبوونی زۆری ئەو ئامێرانەیە و ونبوونی سیگناڵیش کێشەیەکی دیکەیە.

لە ئێستادا ناکرێت بزانین 6G بەو شێوەیە دەبێت کە توێژەرانی کامسەنتەر بۆی دەڕوانن.  بۆیە هێشتا چاوەڕوانین کە  5G بێت و کەموکوڕییەکانی دەر بکەون. ئایا 6G تەواوەکەری کێشەکانی 5G دەبێت یان شۆڕشێکی دیکە لە گواستنەوەی دراوەدا، هێشتا ڕوون نییە!

 

وشەکان:

Data دراوە

Base station وێستگەی سەرەکی

ComSenTer کامسەنتەر

Wireless بێتەل

 

سەرچاوە:

https://spectrum.ieee.org/tech-talk/telecom/wireless/its-never-too-early-to-think-about-6g

پۆستە هاوشێوەکان

یەک کۆمێنت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button