بابەتتەکنەلۆجیا

بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ بەرگری لە دەستدرێژی بۆ سەر منداڵان

بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ بەرگری لە دەستدرێژی بۆ سەر منداڵان

بیرۆکەی کەڵکوەرگرتن لە ژیریی دەستکرد بۆ چارەسەری ئەم کێشە لە فیلمی سپات لایتەوە وەرگیراوە. بەپێی گێڕانەوەی ئەم فیلمە، ڕۆژنامەوانان لە ناوەندی هەواڵنێریی بۆستۆن گڵەوب بە شوێن ئەو نیشانە تۆمارکراوانەدا دەگەڕێن کە دەریدەخات قەشەکان لە کەنیسەی کاتۆلیکیدا، ئازاری جنسیی منداڵان دەدەن. ڕۆژنامەوانان لە گەڕانەکەیاندا چەند نیشانەیان دەست دەکەوێت کە لە چ کاتگەلێکدا قەشەکان ئەو کارەیان کردووە؛ بۆ وێنە پشوو وەرگرتن بە بیانووی نەخۆشی یان هاتوچۆی زۆر دوو نیشانە بوون.

توێژەران پێیان وایە کە ژیریی دەستکرد دەتوانێت، ئەو کارە زۆر خێراتر و وردبینانەتر ئەنجام بدات. بۆ ڕێگری لەم کێشە کۆمەڵایەتییە تیمێکی خۆبەخش بە ناوی Zero Abuse (نەبوونی دەستدرێژی) پێکهێنراوە کە ئامانجی نەهێشتنی دەستدرێژییە بۆ سەر منداڵان. پڕۆژەی جی کە پڕۆژەیەکی ژیریی دەستکردە و لەم تیمەدا پێناسە کراوە ئامانجی ئەوەیە کەسانێک کە لەناو ڕێکخراوەیەکدا مەترسیی هەیە تاوانی وا ئەنجام بدەن دەستنیشان بکات.

وشەکان:

Artificial intelligence ژیریی دەستکرد
G project پڕۆژەی جی

سەرچاوەکان:

https://www.aiprojectg.com/#about-2

https://www.newscientist.com/article-topic/artificial-intelligence/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button