بابەتتەکنەلۆجیا

بەرزکردنەوەی پلەی گەرمیی ئاو بۆ ١٠٠هەزار پلەی سێلسیووس

بەرزکردنەوەی پلەی گەرمیی ئاو بۆ ١٠٠هەزار پلەی سێلسیووس لە ماوەی کەمتر لە ١٠ پیکۆچرکەدا !!

لێکۆلەران بە بەکارهێنانی لەیزەرێکی بەهێزی تیشکی ئیکس توانیویانە لە ماوەی کەمتر لە ١٠ پیکۆچرکەدا (واتە یەک تریلیۆنۆمی چرکە) پلەی گەرمیی ئاو لە ٢٠ پلەی سێلسیووس بەرز بکەنەوە بۆ ١٠٠ هەزار پلەی سێلسیووس کە ئەوە خێراترین گەرمکردنی ئاوە تا ئێستا مرۆڤ پێی گەیشتبێت، ئەوە لە کاتێکدایە کە بۆ گەیشتن بەم پلەی گەرمییە، تینی ڕاستەوخۆ بە کار نەهێنراوە و لە شێوازێکی نائاسایی کەڵک وەرگیراوە. لەم شێوازەدا تیشکی بەهێزی ئیکس دەبێتە هۆی دەرکردنی ئەلەکترۆن لەناو مۆلکوولی ئاو کە ئەوەش دەبێتە هۆی تێکچوونی هاوسەنگیی بارگەی ئەلەکتریکیی مۆلکوولەکانی ئاو و لە ئاکامدا دەبێتە هۆکاری جووڵەی لەناکاو و خێرای مۆلکوولەکانی ئاو تا دووبارە بگەنەوە هاوسەنگیی پێشوو. لەم تاقیکارییەدا ئاو لە ماوەی کەمتر لە ٧٥ فێمتۆ چرکەدا (٠.٧٥ تریلیۆنۆمی چرکە) لە دۆخی تراو (شلە) دەگۆڕێ بۆ دۆخی پلاسما.
ئاکامی ئەم لێکۆڵینەوەیە کە لە لایەن تیمێکی زانکۆی ئۆپسالای سوید و ناوەندی CEFL ئەنجام دراوە، لە ژووڕناڵی PNAS بڵاو کراوەتەوە.

X-ray Free-Electron Laser method: شێوازی بەبێ ئەلەکترۆن لە ڕێگەی لەیزەری تیشکی ئیکس
Center for Free-Electron Laser Science: CEFL ناوەندی
Plasma: پلاسما

سەرچاوە:
http://www.pnas.org/content/115/22/5652

ئامادەکردنی: دەستەی ئەندازیاریی مکانیک، گۆڤاری هۆژین.

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button