بابەتمێشک

ئەو کەسانەی قەبارەی مێشکیان گەورەیە، پێکھاتەی مێشکیی جیاوازیان ھەیە

ئەو کەسانەی قەبارەی مێشکیان گەورەیە، پێکھاتەیەکی مێشکیی جیاوازیان ھەیە !

توێژەران لە ئەنستیتۆی سڵامەتیی مێشک لە مەریلەندی ئەمریکا، بە ھەڵسەنگاندنی وێنەی مێشکی ٣٠٠٠ ھەزار کەس، لە کەڵکی مێشکی گەورە تێگەیشتن.

لێکۆڵینەوەکان دەریانخست، ئەو کەسانەی قەبارەی مێشکیان گەورەترە، ھەندێک بەشی مێشکیان زۆرتر گەشەی پەیدا کردووە. وا دەردەکەوێت کە ئەم بەشانە، کاری کۆکردنەوە و تێگەیشتنی باشتر لە پەیوەندیی زانیارییەکان دەکەن.

مێشکی گەورە باشە یان بچووک؟

ڕوون نییە کە کامیان کەڵکی زیاترە. توێژینەوەکانی ڕابردوو دەریانخستووە کە ئەو کەسانەی مێشکیان گەورەترە ڕەنگە IQیان لە سەرتر بێت بەڵام قەبارەی مێشک تەنیا ٥٪‏ لە کەمی و زۆریی IQدا کاریگەری ھەیە.
ھەروەھا دەرکەوت کە بەپێچەوانەی ئەو شتەی کە چاوەڕوان دەکرا؛ لەو کەسانەی وا مێشکی گەورەیان ھەیە، ھەندێک بەش وەک ئەو بەشانەی وا پەیوەندیان بە ھەست، جووڵە و بینایی ھەیە، زۆر گەورە نین و بچووکترن.

سەرچاوە:
https://www.newscientist.com/article/2170532-people-with-big-brains-have-a-different-brain-structure-too/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button