بابەتتەکنەلۆجیا

بەهێزترین کۆمپیوتەری دنیا، گونجاو بۆ چاخی ژیریی دەستکرد، لە ئەمریکا دروست دەکرێت

بەهێزترین کۆمپیوتەری دنیا، گونجاو بۆ چاخی ژیریی دەستکرد، لە ئەمریکا دروست دەکرێت !
لە ساڵی ٢٠١٣ەوە بەهێزترین سوپەرکۆمپیوتەری جیهان ئی وڵاتی چینە کە ناوی TaihuLightە. چەند ڕۆژ لەمەوبەر جارێکی دیکە وڵاتی ئەمریکا بووەوە بە خاوەنی بەهێزترین کۆمپیوتەری جیهان. ئەم سوپەرکۆمپیوتەرە نوێیە ناوی سامیتە.
ماشینە نوێیەکە لە چرکەیەکدا ٢٠٠ ملیۆن ملیارد موحاسبە ئەنجام دەدات. بۆ ئەوەی لە گەورەیی ئەم ژمارەیە تێبگەین، وای دابنێن هەموو مرۆڤەکانی سەرزەوی بۆ ماوەی ٣٠٥ ڕۆژ لە هەموو چرکەیەکدا موحاسبەیەک ئەنجام دەدەن، کۆی ئەم کارە دەگاتە کارێک کە ئەم سیستمە لە چاوتروکاندنێکدا ئەنجامی دەدات. سامیت لە سەدا ٦٠ لە ماشینە چینییەکەی پێش خۆی بەهێزترە و ٨ بەرامبەر لە کۆمپیوتەری تیتان بەهێزترە کە پێش سامیت، بەهێزترین سوپەرکۆمپیوتەری وڵاتی ئەمریکا بووە.
تەنیا بەهێزبوون نییە کە سامیت لە سووپەرکۆمپیوتەرەکانی پێش خۆی جیا دەکاتەوە، بەڵکوو ئەو کەڵکەیە کە ئەم سیستمە هەیەتی. پێشتر لە سوپەرکۆمپیوتەرەکان بۆ داڕشتنی کەرەستەی نوێ، داڕشتنی چەکی ئەتۆمی و تویژینەوەی زانستی کەڵک وەرگیراوە، بەڵام کەڵکی تایبەتی سامیت لە بواری ژیریی دەستکرددایە. لە سامیتدا لە ٢٧٠٠٠ چیپی جی.پی.یوو کەڵک وەرگیراوە کە دروستکراوی کۆمپانیای ئێن ڤیدیان و هەروەها لە ژمارەیەک چیپی Power9 بەرهەمی کۆمپانیای ئای.بی.ئێم کەڵک وەرگیراوە. بەکارهێنانی سەرەکیی سامیت بۆ بەرنامەکانی ژیریی دەستکرد وەک ئەلگۆریتمەکانی فێربوونی ماشینی و تۆڕی نۆرۆنیی دەستکردە.
ئێستا لەگەڵ سامیت مرۆڤایەتی توانایی زیاتری لە ژمێرکاریدا هەیە. بە هەبوونی سیستمێکی لەو چەشنە پێتان وایە کۆمپیوتەرەکان بەهێزترن یان مرۆڤ؟ ئایا مرۆڤ تواناییەکی تایبەت بە خۆی هەیە کە لەم ماشینانەدا نییە؟!

وشەکان
Summit سامیت
Supercomputer سوپەرکۆمپیوتەر
Artificial intelligence ژیریی دەستکرد
Machine learning فێربوونی ماشین
Neural network تۆڕی نۆرۆنی
Titan تیتان
Nvidia ئێن ڤیدیا

ئامادەکردنی: محەممەد محەممەدئەمینی

سەرچاوە:
https://www.technologyreview.com/s/611077/the-worlds-most-powerful-supercomputer-is-tailor-made-for-the-ai-era/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button