بابەتتەکنەلۆجیا

ىۆ یەکەم جار تەکنۆلۆلۆژیی ڤار لە جامی جیهانیدا کەڵکی لێ وەرگیرا!

تەکنۆلۆژیی ڤار داوەری یاریدەدەری چوارەمە. ڤار کورتکراوەی داوەری یاریدەدەری ڤیدیۆییە کە ئامانجی کەڵکوەرگرتنە لە ڤیدیۆ بۆ پێداچووەنەوە بە چوار حاڵەتی یەکلاکەرەوە کە داوەری یارییەکە لەوانەیە بڕیاری هەڵە بدات. لە جامی جیهانیی ئەمساڵدا هەر ٦٤ یارییەکە داوەری ڤاریان هەیە و دوێنێ بۆ یەکەم جار لە یاریی نێوان فەڕەنسا و ئوسترالیادا کەڵکی لێ وەگیرا.

ئەو چوار حاڵەتەی کە لەم تەکنۆلۆژییە کەڵک وەردەگیرێت بریتین لە: گۆڵ، پناڵتی، کارتی سووری ڕاستەوخۆ، هەڵەی دەستنیشانکردنی یاریزان (لە پێدانی کارتی زەرد یان سووردا). بە کورتی تەکنۆلۆژییەکە بەم شێوەیە کار دەکات کە بۆ هەر کام لە چوار حاڵەتە، لە ڕێگەی سەیرکردنەوەی ڤیدیۆی یارییەکە داوەری سەرەکی ئاگادار دەکرێتەوە. بۆ وێنە ئەگەر ئۆفساید بووبێت و گۆڵێک تۆمار کرابێت، ڤار داوەری سەرەکی ئاگادار دەکاتەوە کە بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە بەڵام بڕیاری کۆتایی هەر داوەری سەرەکی دەیدات.

لە جامی جیهانیی ئەمساڵدا، فیفا ١٣ کارمەندی تەرخان کردووە کە لە  ناوەندێک لە شاری مۆسکۆن. هەر یارییەک کەسێک وەک داوەری یاریدەری ڤیدیۆیی و سێ کەسیش وەک یارمەتیدەری هەیە کە ڤیدیۆی ئەو چوار حاڵەتەی ناومان بردن لە چاوی ٣٣ کامێراوە سەیر دەکەن. ئەگەر تیمەکە پێیان وا بوو هەڵەیەک ڕووی داوە لە ڕێگەی سیستمێکی پەیوەندییەوە داوەری سەرەکیی یارییەکە ئاگادار دەکەن.

لە ١٨ مانگی ڕابردووەوە ئەم تەکنۆلۆژییە لە چەندین یاریدا تاقی کراوەتەوە و بەپێی توێژینەوەکان ئەم سیستمە وردبینیی لە بڕیارداندا لە ٩٣٪ بۆ ٩٨/٨٪ بەزر کردووەتەوە.

کێشەی سەرەکیی ئەم سیستمە ئەوەیە کە کاتگرە و ڕەوتی یارییەکە تێکدەدات. بۆیە زۆربەی شەیدایانی تۆپی پێ پێیان وایە ئەم سیستمە سەرنجڕاکێشیی و هەیەجانی یارییەکان کەم دەکاتەوە. ڕای ئێوە لەسەر بەکارهێنانی ڤار چییە؟! چ بیرۆکەیەکتان هەیە بۆ باشتربوون و خێرابوونی ئەم تەکنۆلۆژییە؟!

 

سەرچاوە:

https://www.theguardian.com/football/2018/jun/12/how-will-var-work-at-the-world-cup-and-how-much-is-riding-on-it

https://www.newscientist.com/article/2171366-stop-the-reckless-video-assisted-refereeing-experiment-now/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button