بابەتزانستە بنەماییەکان

درەوشانەوەی بۆق لە کاتی خواردنی ئەستێرۆکدا

ئەو ڤیدیۆیە کە بە مۆبایل گیراوە، چەند ڕۆژە سەرنجی زۆری بە لای خۆیدا ڕاکێشاوە. لە ڤیدیۆکەدا بۆقێکی بچوک ئەستێرۆکێک قوت دەدات.

دوای ئەوەی بۆقەکە، ئەستێرۆکەکە قووت دەدات بە ساخی دەمێنێتەوە. ئەوەش سەرسووڕهێنەرە! چونکە زۆربەی جۆرەکانی ئەستێرۆک مادەیەکی کیمیاییان هەیە کە بۆ نێچیرڤانەکانیان مەترسیدارە.

ئەستێرۆک ئەو ڕووناکییە لە پێواژۆیەکدا کە بە زیندەدرەوشانەوە ناسراوە، بەرهەم دەهێنێت. ئەم کارەش لە ڕێگەی ئەندامەکانی لەناو سکیدا ئەنجام دەدات. ئەو ئەندامانە ماددەیەکی کیمیایی بە ناوی لوسیفێرین لە خۆیاندا هەڵدەگرن. بە بەرکەوتنی ئۆکسیجێن لەو ماددەیە کارلێکێکی کیمیایی ڕوودەدات کە ڕووناکی بەرهەم دێت.

یەکێک لە کەڵکەکانی ئەم درەوشانەوەیە ئەوەیە کە بە نەخشێکی تایبەتی ڕووناکی جووتەکانیان دەدۆزنەوە و پێیان دەڵێن کە بۆ یەکتر گونجاون. کەڵکێکی دیکەی، وریاکردنەوەی ڕاوچییەکانە لەوەی کە ئەوان ژارێکی مەترسیداریان هەیە و لێیان نزیک نەبنەوە.

نزیکەی ٢٠٠٠ جۆری ئەستێرۆک بوونی هەیە و زۆربەیان ئەسترۆیدێکی بەرگری بەرهەم دەهێنن کە لە ڕاوکەرەکانیان وەک باڵندەکان، کیسەڵەکان و ئاژەڵە وشکاوییەکان دەیانپارێزێت.

وشەکان:

Firefly ئەستێرۆک، گوڵەئەستێرە

Bioluminance زیندەدرەوشانەوە

Luciferin لوسیفێرین

Defensive asteroid ئەسترۆیدی بەرگری

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/63000-firefly-inside-frog-video.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button