بابەتتەکنەلۆجیا

دروستکردنی ئامێرێکی نوێ بۆ گوێگرتن لە وەڵامدانەوەی مێشک

دروستکردنی ئامێرێکی نوێ بۆ گوێگرتن لە وەڵامدانەوەی مێشک

ئەمساڵ پێشتر، توێژەران لە بریتانیا پیشانیان دا کە ورووژاندنی مێشک بە تەزووی هێواشی کارەبا، یارمەتیی دەدات کە زمان گیران باشتر ببێت. ورووژاندنی دەماری، پێشتر بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی میگرەین، خەمۆکی و کاریگەرییە جەستەییەکانی جەڵتەی مێشک کەڵک لێ وەرگیراوە.

تەنانەت بچوکترین تەزووی کارەبایی لەو تاقیکردنەوانەدا یەک ملیۆن جار بەهێزترە لە وەڵامی دەماریی خودی مێشک کە نزیکەی ١٠ میکرۆ ڤۆڵتە.

زانایان بۆ پێوانی چالاکیی مێشک چەند چرکە ڕادەوەستن و پاشان چالاکییەکە لە ڕێگەی ئەلەكترۆئێنسفالۆگرامەوە دەپێون. بۆیە ناتوانن چالاکیی ڕاستەقینەی مێشک لەو کاتەدا کە مێشک هان دەدرێت، بپێون.

زانکۆی ستەنفۆرد بە هاوکاریی وەزارەتی وزەی ئەمریکا، خەریکی پەرەدانی ئامێرێکن کە هەر لەو کاتەدا کە مێشک هان دەدرێت، بتوانن گوێ لە وەڵامدانەی مێشک بگرن. بیرۆکەی ئەم ئامێرە لەوەوە دێت کە لە هەمان ئەو ئەلەکترۆدانەی کاتی ورووژاندنی دەماری بە کار دێن بۆ هەڵگرتنی سیگناڵی لاوازتر لەناو مێشک کەڵک وەربگیرێت. ئەم کارە تا ئێستا لە سەر دوو کەس تاقی کراوەتەوە.

بۆ تەزووی کارەبای ناوبەناویش ئەم ئامێرەیان پەرەداوە کە لە ١٠ یان ١١ ئەلەکترۆد پێ دێت و لە ئەلەکترۆدەکانی ئەلەکترۆئەنسفالۆگرام گەورەترن. ئەلەکترۆدەکان لەناو کڵاوێکدا جێگیر کراون و هەموویان بە باترییەک و بۆردێکی بچوکەوە لە ڕێگەی کەیبڵێکی ڕووناکییەوە لکێنراون.

توێژەران پێیان وایە کە ئەمە هەنگاوی کۆتایی نییە و هەموو سیستمەکە لە داهاتوودا لە خولگەیەکی یەکخراودا جێگیر دەکرێت کە لە کاسەسەری مرۆڤدا بچێنرێت و بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی وەک خەمۆکی و لە فێ کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

 

وشەکان:

Stuttering زمان گیران

Migraine میگرەین

Epilepsy فێ، پەرکەم

Electrode ئەلەکترۆد

Alternating electrical currentتەزووی کارەبای ناوبەناو

Neurostimulation ورووژاندنی دەماری

EEG ئەلەکترۆئێنسفالۆگرام

 

سەرچاوە:

https://spectrum.ieee.org/the-human-os/biomedical/devices/jolt-the-brain-then-listen-closely

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button