بابەتمێشک

ئەم خاڵانە بە شین دەبینیت یان بنەوش؟ چۆن دەزانی ڕەنگەکەت بە دروستی دەستنیشان کردووە؟!

ئەم خاڵانە بە شین دەبینیت یان بنەوش؟ چۆن دەزانی ڕەنگەکەت بە دروستی دەستنیشان کردووە؟!

توێژینەوەیەکی نوێ لەسەر وەهمی ڕووناکی لە جۆرناڵی ساینسدا ئەنجام دراوە کە لەو توێژینەوەیەدا، کۆمەڵێک خاڵ پیشانی بەشداربووان درا و داوایان لێکرا کە ڕەنگی خاڵەکان بڵێن.

لە توێژینەوەیەدا ١٠٠٠ خاڵ لە ڕەنگی شینی تۆخ تا بنەوشی تۆخ بە بەشداربووان پیشان درا و داوایان لێکرا کە بڵێن ڕەنگی ئەو خاڵە شینە یان نا؟ بۆ ٢٠٠ خاڵی یەکەم، ژمارەی خاڵە شینەکان و بنەوشەکان یەکسان بوو و بەشداربووان بە دروستی دەیانتوانی ڕەنگەکە دەستنیشان بکەن. بۆ ٨٠٠ تاقیکردنەوەکەی تر بەرەبەرە ژمارەی خاڵە شینەکان کەم کرایەوە تا ڕادەیەککە تەنیا خاڵی بنەوش پیشان دەدرا. بەڵام بە پێچەوانە وەڵامی بەشداربووان لە دەستنیشانکردنی ڕەنگەکاندا دروست نەبوو.

بەشداربووان ڕەنگی بنەوشیان بە شین دەبینی و تەنانەت لە ناسینەوەی ئەو خاڵانەدا کە پێشتریش بینیبوویانن هەڵەیان دەکرد. تەنانەت دوای ئەوەی کە لەوە ئاگادار کرانەوە کە ڕەنگی شینەکە کەمتر دەبێتەوە و ١٠ دۆلاریان وەک پاداشت بۆ ئەو خاڵانە دەدرایە کە بە دروستی وەک سەرەتا دەستنیشانیان کردبوون، دیسان بەردەوام بوون لە هەڵەکردن.

بۆچی تا ئەو ڕادەیە گۆڕان لە دەرکی مرۆڤدا دروست دەبێت؟

توێژەران دەڵێن کە مرۆڤ بەپێی کۆمەڵێک یاسای ڕوون بڕیار نادات و زیاتر بڕیارەکانی پشت دەبەستن بە پاڵنەرەکانی پێشووتری. پاش ئەوەی کە ژمارەی خالە شینەکان کەم کرایەوە هێشتا بەشداربووان چاوەڕێ بوون کە وەک تاقیکردنەوەکانی پێشوو بە شێوەی هەم خاڵی شین و هەم بنەوش ببینن.

تاقیکردنەوەی وێنەی مەترسیدار و نامەترسیدار

بۆ ئەوەی توێژەران لە ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە دڵنیا ببن دوو تاقیکردنەوەی دیکەیان ئەنجام دەدا. لە تاقیکردنەوەیەکدا ٨٠٠ وێنەی بەرهەمهاتوو بە کۆمپیوتەریان هێنا کە ڕوخساری وێنەکان لە زۆر مەترسیدار تا بێمەترسی پێکدەهات. دوای پیشاندانی ٢٠٠ وێنە، ڕوخسارە مەترسیدارەکان کەمتر پیشان دران بەڵام بەپێی چاوەڕوانیی پێشوو دیسان بەشداربووان وێنەی نامەترسیداریان وەک مەترسیدار دەستنیشان دەکرد،

تاقیکردنەوەی توێژینەوەی ئاکاری و دژەئاکاری

لە تاقیکردنەوەی کۆتاییدا داوا کرا کە ٢٤٠ پێشنیار بۆ بەشداری لە توێژینەوەدا هەیە و بەشداربووان دەبێت بڵێن کە بەشداری لە کام یەک لەو توێژینەوانەدا ئاکارییە و کامی دژەئاکارییە. بۆ وێنە “بەشداربووان لیستێک لەو شارانە دەربهێین کە پێیان خۆشە سەردانیان بکەن و بڵێن کە حەز دەکەن لە هەرکام لەو شارانە چ کارێک بکەن” نموونەیەک لە توێژینەوەیەک بوو کە ئاکارییە تا نموونەیەکی دژەئاکاری “پیسایی ناو ڕیخۆڵەی مرۆڤ بلێسنەوە تا دواتر ڕادەی شتنەوەی دەم و ددانی بەشداربوو بپێورێت” لە پێشنیارەکاندا هەبوو.

داوا کرا کە ئەوان ئامادەن لە کام یەک لەو توێژینەوانەدا بەشدار ببن؟ لە درێژەدا، ژمارەی پێشنیارە دژەئاکارییەکان زۆر کەم بووەوە بەڵام دیسان نەیاندەتوانی هەندێک پێشنیاری ئاکاری دەستنیشان بکەن و وەک دژەئاکاریی دیارییان دەکردن.

ئەم توێژینەوەیە دەریدەخات کە مێشکی مرۆڤ بەردەوام بەپێی پاڵنەرەکانی پێشووی، خۆی نوێ دەکاتەوە.کەواتە چۆن بزانین کە ئەوەی دەیبینین شتێکی دروستە و مێشکی ئێمە ڕاستییەکەی دەستنیشان کردووە؟

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/62962-blue-or-purple-dots-illusion.html

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button