بابەتتەکنەلۆجیا

کۆدنووسین بە فەرمانی دەنگی

تایپکردن یەکێک لەو کارانەیە کە زۆر جاران دەبێتە هۆی ژان و ئێش لە دەست و پەنجەکاندا و بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی جەستەییان هەیە، کێشەکە زۆر گەورەترە. تا ئێستا تایپکردنی ئاخاوتن و قسەکردنی ئاسایی بۆ زۆربەی زمانەکانی جیهان و لەوانە زمانی کوردیش پەرەی پێدراوە. یەکێک لەو بوارانەی کە لەم دواییەدا کەڵک لە ناسینەوەی ئاخاوتن وەردەگرێت نووسینی کۆدی کۆمپیوتەرییە.

VoiceCode  و Talon دوو سەکۆی کاریی باون کە بۆ کۆدنووسی لە ڕێگەی دەنگەوە کەڵکیان لێ وەردەگیرێت. جگە لەمانە Caster و Aenea دوو سەکۆی کارین کە Aenea بۆ سیستمی کارپێکردنی لینوکس دەبێت.

ئەم ئامێرانەی کە ئاماژەمان پێکردن تایبەت نین بە زمانێکی بەرنامەنووسیی تایبەت و بۆ هەموو زمانەکان دەکرێت بە کار بهێنرێن. نموونەیەک نووسینی کۆد لە ڕێگەی دەنگەوە، لەم بەستەرەدا ببینن:

https://www.youtube.com/watch?v=8SkdfdXWYaI

VoiceCode و  Talon  زمانی سروشتی بە کار ناهێنن و دەبێت فەرمانەکان ڕێک بەپێی ڕێزمانی زمانەکانی بەرنامەسازی بێت و پێویست ناکات کە بەرنامەساز لە نێوان فەرمانەکاندا بوەستێتەوە و دەتوانێت بە بەردەوامی بەم ئامێرانە کۆدەکەی بنووسێت.

جگە لە ناسینەوەی دەنگ، Talon  تواناییەکی هەیە کە پێویست ناکات تەنانەت لە ماوسیش کەڵک وەربگیرێت و تەنیا لە ڕێگەی شوێنکەوتنی جووڵەی چاوی کەسەکە، ئاماژەکەری ماوس دەچێتە ئەو شوێنەی کە سەیری دەکەین. ئەمەش وا دەکات کە بە هیچ شێوەیەک بۆ پەیوەندی لەگەڵ کۆمپیوتەر پێویستیمان بە دەستەکانمان نەبێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر ناسینەوەی ئاخاوتن کەڵک لە ژمارەی یەک تا چواری گۆڤاری زانستیی هۆژین و هەروەها ماڵپەڕی ئاسۆسافت وەربگرن. (www.asosoft.com)

 

سەرچاوە:

https://www.nature.com/articles/d41586-018-05707-8

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button