بابەتگەردوونناسی

ئەندرۆمێدا گەلەستێرەیەکی دیکەی کوشتووە و خواردوویەتی

ئەستێرەناسان ڕازی کوژرانی گەلەستێرەکانیان دەرخست: ئەندرۆمێدا ئەو کارەی کردووە! هەروەها توێژەران جەستەی مردووەکەشیان دۆزییەوە!

لە توێژینەوەیەکدا کە ٢٣ی جولای لە جورناڵی ئەستێرەناسیی نەیچێردا بڵاو بووتەوە، توێژەران بە وردی لەسەر زنجیرەیەک لە ئەستێرەکان، جەستەی بچووکبۆوەی گەلەستێرەیەک و ڕووناکییەکی کز لە دەوری ئەندرۆمیدا (نزیکترین گەلەستێرە لە ڕێگای شیری کە هاوقەبارەی ڕێگای شیرییە) ورد بوونەوە و بەم ئەنجامە گەیشتن کە: نزیکەی ٢ ملیارد ساڵ لەمەوبەر –هاوکات لەگەڵ یوکاریۆتەکان، یەکەمین ئەجدادەکانی ئێمە کە لەسەر زەوی دروست بوون- گەلەستێرەیەکی دیکەی گەورەش لەم نزیکانە هەبووە. بەڵام ئەندرۆمیدا پارچە پارچەی کردووە، قووتی داوە و لاشەکەی تووڕ داوەتە ناو تاریکییەوە.

توێژەران زۆر لەمێژە گومانیان هەبوو کە ئەندرۆمیدا لەم دواییەدا لەگەڵ گەلەستێرەی دیکە، تووشی ئاوێتەبوونێک بووە. لەم توێژینەوەیەدا، گەلەستێرەی بچووکی M32 کە لە دەوری ئەندرۆمیدا دەسووڕێتەوە، وەک لاشەی گەلەستێرەیەکی زۆر گەورەتر ناوزەد کرا کە لەو ئاوێتەبوونەدا داڕماوە.

پرسیارێک کە ڕەنگە بێتە گۆڕێ ئەوەیە ئایا ئەندرۆمیدا وەها ئاوێتەی ئەو گەلەستێرەیە بووە کە ناتوانین سنوورەکانیان لە یەکتر جیا بکەینەوە؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە توێژەران هەندێک هاوشێوەسازیی کۆمپیوتەرییان لە کارلێکی گەلەستێرەکان ئەنجام دا و بۆیان دەرکەوت کە ئاوێتەبوونێکی نێوان گەلەستێرەکان لە ٢ ملیارد ساڵ لەمەوبەر، هەمان ئەو نیشانانە بەرهەم دەهێنێت کە ئێستا لە دەوری ئاندرۆمێدا دەیبینین: ڕیزەڵەیەکی درێژ لە ئەستێرکان لەناو گەردووندا، تەپوتۆزێکی چڕی ئەستێرە نەماوەکان لە دەوری ئاندرۆمیدا، کۆمەڵێک ئەستێرە کە نزیکەی ٢ ملیارد ساڵ لەمەوبەر لەناو ئەندرۆمیدا پێکهاتوون و هەبوونی ناوکی ئەو گەلەستێرە لەبەینچووە لە نزیکی کە هاوشێوەی M32ە.

پرسیارێکی دیکە کە هێشتا لە ئارادایە ئەوەیە کە گەلەستێرەیەکی بچووکی دیکەش هاوشێوە M32 لەو نزیکە بوونی هەیە، لەم توێژینەویەدا بە باشی لەسەر شوێنی M32 باس کراوە بەڵام دیار نییە کە M33 بۆ لەو شوێنەیە؟

 

وشەکان:

Andromeda ئەندرۆمیدا

Galaxies interaction کارلێکی گەلەستێرەکان

Eukaryotes یۆکاریۆت

 

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/63132-andromeda-galaxy-merger.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button