بابەتمێشک

توێژینەوەکان دەریدەخەن کە ھەڵبژاردنی ژنان، ژیانی خەڵک دەگۆڕێت!

توێژینەوەکان دەریدەخەن کە ھەڵبژاردنی ژنان، ژیانی خەڵک دەگۆڕێت!

لە ٢٦ی مانگی ڕابردوودا، ئەلێکساندرا ئۆکاسیۆ کۆرتز -دێمۆکرات سۆسیالیستێک- بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە دەنگدانی سەرەتایی نیۆیۆرکدا، شکستی بە جۆو کڕاوڵی -کۆنە دێمۆکراتێک- ھێنا!
سەرکەوتنی ئۆکاسیۆ کۆرتز ڕووداوێکی گرینگە بۆ ژنان و ھەروەھا بۆ کولتوری ئەمریکا. ئەگەر ئەو بتوانێت لە دەنگدانی گشتیی مانگی نۆڤێمبێردا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و بچێتە نێو کۆنگرەوە، دەبێت بە بەشێکی گرینگ لەو دیاردەی وا توێژەرەکان دووبارە و دووبارە دەریانخستووە.

توێژینەوەکان نیشانی دەدەن کە ژنان جیاواز لە پیاوان حوکمڕانی دەکەن؛ بە شێوەیەک کە سیاسەت و تەنانەت ھەڵوێستی کۆمەڵایەتیش دەگۆڕن. کاتێک ژنانێکی زیاتر دەچنە ناو سیاسەتەوە، زۆر زیاتر لەوەی بیری لێدەکەنەوە گۆڕانکاری دروست دەبێت.
ئاکادمیکەکان چەندین جارە ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە: ژنانی یاسادانەر زیاتر هەوڵدەدەن یاسایەک دابین بکەن کە بە تایبەت بە سوودی ژنان بێت. ئەوان باشترن لە گەڕاندنەوەی پارە بۆ وڵاتەکەیان. ئەوان باشتر کارەکان بە ئەنجام دەگەیەنن. لە دانیشتنێکی ئەم دواییەی کۆنگرێسدا بە شێوەی مامناوەندی هەر ژنێک دوو بەرامبەری پیاوێک یاساکانی تیپەڕ کردووە.

توێژینەوەکان دەریدەخەن کە ھەڵبژاردنی ژنان، ژیانی خەڵک دەگۆڕێت!

بەڵام ئەو توێژینەوەی وا زۆر لەبەرچاوە ئەوەیە کە هەبوونی ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا، بەشێوەیەکی فەرمی، هەڵوێستی کۆمەڵگا بەرامبەر بە ژنان دەگۆڕێت و زیاتر ڕێزیان لێ دەگیرێت و هەروەها ژنانی گەنجیش بە شیوەیەکی تر لەخۆیان دەڕوانن.
کاتیک کە ژمارەیەکی زۆرتر لە ژنان خۆیان بۆ هەڵبژاردن کاندید دەکەن و سەردەکەون، کچانی گەنج بۆ کاندیدبوون زیاتر حەز نیشان دەدەن. بەپێی توێژینەوەیەک کە لە هیندستان ئەنجام درا، ژنانی زۆرتر لە ئیدارەی دەوڵەتدا، دایکان و باوکان هان دەدات کە بەشیوەیەکی تر ڕێز لە کچەکانیان بگرن، کەمتر ئیشی ناوماڵیان پێ بکەن و پارەی زیاتر لە خوێندنیان سەرف بکەن.

ئامادەکردن: نەسیبە بارانی

سەرچاوە:
https://www.vox.com/policy-and-politics/2018/6/27/17433986/alexandria-ocasio-cortez-beats-joe-crowley-women-elected-policy-research

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button