بابەتتەندروستی

جووینی بنێشتی بێشەکر، بۆ ڕێگری لە کلۆربوونی ددان باشە

جووینی بنێشتی بێشەکر، بۆ ڕێگری لە کلۆربوونی ددان باشە ، بەڵام جێگەی شووشتن و دەزووی ددان ناگرێتەوە.

بنێشتی بێشەکر بۆ ماوەی ٢٠ خولەک پاش ژەمەکان دەکرێت یارمەتیدەر بێت بۆ ڕێگریکردن لە کلۆربوونی ددان.
.
جووینی بنێشتە بێشەکرەکان یارمەتیی ڕۆیشتنی لیک دەدات، کە خۆراک و پاشماوەکان پاک دەکاتەوە، ئەو ترشانەی بە هۆی بەکتریا لەناو دەم دروست بوون هاوسەنگیان دەکات و هەروەها وەک ماددەیەکی دژە نەخۆشی لەناو دەمدا کار دەکات. تێپەڕینی لیک زیاد دەبێت و لە هەمان کاتدا لیک ئایۆنەکانی کالسیۆم و فۆسفاتی هەڵگرتووە بۆ یارمەتیدانی بەهێزبوونی مینای ددان.

بە دوای ئەو بنێشتانەدا بگەڕێ کە بێشەکرن. چونکە ئەو بنێشتانەی بێشەکرن شیرین کراون بەو شەکرانەی کە نابنە هۆی کلۆربوونی ددان هەروەکو ئاسپارتام، زایلیتۆل، سۆربیتۆل یا مانیتۆل. بێگومان جووینی ئەو بنێشتانەش کە شەکریان تێدایە دەبێتە هۆی زیادبوونی تێپەڕینی لیک، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەو شەکرەی تێدایە کە لەلایەن چینە بەکتریاکانی سەر ڕووی ددان بە کار دەهێنرێت بۆ دروستکردنی کلۆری ددان، بە هۆی ترشێتییەوە. توێژینەوەی زیاتر پێویستە بۆ دیاریکردنی کاریگەریی بنێشتی بەشەکر لەسەر کلۆربوونی ددانەکان.

بەڵام مەهێڵە جووینی بنێشتە بێشەکرەکان شوێنی ششتن و بەدەزوو پاککردنەوەی ددان بگرێتەوە. ئەوە جێگرەوەکە نیە. ADA پێشنیاری ئەوە دەکات کە ددانەکان ڕۆژانە دوو جار بشۆردرێت بەو هەویرەی ددان ششتن کە فلۆرایدی تێدایە، و چینە بەکتریاکانی نێوان ددانەکان ڕۆژانە جارێک پاک بکرێنەوە بە دەزووی پاککردنەوەی ددان.
.
وشەکان:
Tooth decay: کلۆریی ددان
sugarless gum: بنێشتی بێشەکر
.
لینکی بابەتەکە: www.mouthhealthy.org/en/az-topics/c/chewing-gum
.
ئامادەکردنی: عەبدوڕڕەحمان ئەبووبەکر

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button