بابەتمێشک

کە دڵمان شکا چۆن چاکی بکەینەوە؟!

کە دڵمان شکا چۆن چاکی بکەینەوە؟! هەزاران ساڵە کە مرۆڤ دڵشکان ئەزموون دەکات و زۆربەی شێوازەکانی هەڵکردن لەگەڵ دڵشکان وەک هەزاران ساڵ لەمەوبەر ماوەتەوە: کات، پشتیوانیی کۆمەڵایەتی و بە داخەوە هەندێک جار بەکارهێنانی ئەلکۆل، خواردن و ماددەی هۆشبەر. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئێستا دەزانین بۆ هەستانەوە لە دڵشکان جگە لەو ڕێگەیانە دەیان ڕێگەچارەی تر هەیە.
بەپێی توێژینەوەیەک کە ئەم دواییانە لە جورناڵی دەروونناسیی ئەزموونیدا بڵاو کراوەتەوە، ستراتیجییەکانی ناسینی و هەڵسوکەوت بۆ هەستانەوە لە دڵشکان باس کراون. گریمانەی توێژینەوەکە ئەوەیە کە بۆ هەستانەوە لە دڵشکان دەبێت هەستی خۆشەویستیی بۆ بەرامبەرەکەمان کەم بکەینەوە، لە کاتێکدا کاتی دڵشکان زۆربەمان پێچەوانەکەی ئەنجام دەدەین. بۆ وێنە سەردانی لاپەڕەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئەو کەسە دەکەین کە لێی جیا بووینەوە، یان چوونە ناو بیر و خەیاڵ بۆ وێنە کۆنەکان و ئەو کاتانەی کە پێکەوە بووین. ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بەراوردی سێ جۆر مامەڵەیە تاوەکوو بزانرێت کە کامیان کاتی دڵشکان بۆ کەمکردنەوەی هەستی خۆشەویستی یارمەتیدەرن.
لە یەکێک لە حاڵەتەکاندا داوا کرا کە کەسی دڵشکاو زیاتر ئەو خووانەی ئەو کەسە بە بیر بێنێتەوە کە ئازاربەخش بوون. لە حاڵەتی دووەمدا داوا کرا کە کەسەکە هەستی خۆشەویستی وەک شتێکی کێشەدار سەیر نەکات و لە حاڵەتی سێهەمیشدا داوا کرا کە کەسەکە بیر لەو پەیوەندییە نەکاتەوە و لە جیاتی بیر لە شتێکی دیکە بکاتەوە. دەرکەوت کە بیرهێنانەوەی هەڵسوکەوتە ئازاربەخشەکانی کەسی بەرامبەر لەو دوو شێوازەی تر کاریگەرترە.
کاتێک لە کەسێک جیا دەبینەوە جگە لە لەبیرکردنی دڵشکانەکە ڕەنگە کۆمەڵێک شتی دیکەش لە دەست بدەین، لەوانە بازنەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانمان بچووک دەبێتەوە، چالاکییەکانمان دەگۆڕێن و بەشێک لەو کارانەی کە پێشتر دەمانکردن چیتر نایکەین، بۆیە دەبێت هاوکات هەوڵ بدەین کە شوێنی ئەم لەدەستچوونانەش بە شێوەیەک پڕ بکەینەوە.
دڵشکان جۆرێک خەم و لەدەستچوونە کە دەتوانێت ببێتە هۆی ئیزۆمانیا، گۆڕان لە ئیشتیای خواردن، خەمۆکی، دڵەڕاوکێ و تەنانەت تووشبوون بە کاری نایاسایی و زیان گەیاندن؛ بۆیە پێویستە کە دەرچوون و هەستانەوە لە دڵشکان بە جیدی وەربگرین.

سەرچاوە:
https://www.scientificamerican.com/article/how-to-recover-from-romantic-heartbreak/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button