بابەتتەکنەلۆجیا

پاراستنی زانیاریی تایبەتی لە سەرهێڵ

پاراستنی زانیاریی تایبەتی لە سەرهێڵ
تایبەتیبوونی زانیاریی لەسەر ئینتەرنێت پرسێکی زۆر گرینگە، سەرەنجام ئامرازێکی نوێ بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە ساز کرا کە ڕێگە دەدات بەبێ ئاشکراکردنی ڕۆژی لە دایکبوونتان دیاری بکات کە سەرووی ١٨ ساڵن یان نا، هەروەها بەبێ ئەوەی دەریبخات کە بڕی پارەی ئەژمارە بانکییەکەتان چەندەیە، دەریدەخات کە لەناو ئەژمارەکەتاندا پارەی پێویست بۆ کڕینی شتێک هەیە یان نا. ئەمەش مەترسییەکانی دزرانی زانیارییەکانی ناسنامە و زانیارییە تایبەتەکان کەم دەکاتەوە.
ئەم ئامرازە کۆنووسێکی نهێنینووسییە بە ناوی سەلماندن بە زانیاریی سفرەوە. سەرەڕای ئەوەی کە دەیان ساڵە توێژەران لەسەر ئەم کۆنووسە کار دەکەن تەنیا پارەکە و بە هۆی دراوی ئەلەکترۆنییەوە بوو کە زیاتر بیریان لەم کۆنووسە کردەوە.
زۆربەی متمانەی ئەم کۆنووسە دەگەڕێتەوە بۆ زێد کەش، دراوەیەکی دیجیتاڵی کە لە کۆتایی ٢٠١٦دا سەری هەڵدا کە لە شێوازێک بە ناوی zk-SNARK کەڵک وەردەگرێت و ئەو تواناییەی دەدا بە بەکارهێنەران کە بەبێ ئەوەی ناوەکەیان بزانرێت مامەڵە بکەن.
لە زۆربەی سیستمەکانی زنجیرەبلاکی تردا وەک بیتکۆین ئەم تواناییە بوونی نییە و مامەڵەکان بۆ هەمووان بەرچاون و شاراوە نین. هەرچەند کە مامەڵەکان لە زێد کەشدا بێناون، بەڵام بە دراوەی دیکە دەکرێت بەدواداچوونیان بۆ بکرێت و تەنانەت بەکارهێنەرەکەش دەستنیشان بکرێت. ڤیتیلاک بوتێرین، دروستکەری ئیسێریوم، دووهەمین ڕایەڵەی باوی زنجیرەبلاک پێی وایە کە ئەم داهێنانە زۆر شت دەگۆڕێت.
بانکەکان دەتوانن لەم ڕێگەوە زنجیرەبلاک لە سیستمەکانی ئالۆگۆڕی پارەدا بە کار بهێنن بەبێ ئەوەی زانیاریی تایبەتی مشتەرییەکانیان ئاشکرا ببێت.
zk-SNARK دوو کێشەی هەن، یەکەمیان ئەوەیە پێویستی بە ژمێرکارییەکی زۆرە و ئەوەش دەبێتە هۆی دابەزینی خێرایی. دووهەم ئەوەیە پێویستی بە دامەزارنێکی متمانەپێکراو هەیە، کلیلێکی نهێنینووسی بەرهەم بێنێت کە کاتێک سیستمەکە بکەوێتە بەر دەستی کەسی نەخوازراو بە تەواوەتی سیستمەکە بپارێزێت. توێژەران ئێستا بە دوای ڕێگەیەکدا دەگەڕێن کە بەبێ پێویستی بەو کلیلە بکرێت کەڵک لەم شێوازە وەربگیرێت.

وشەکان:
Cryptographyنهێنینووسی
Z-cash زێدکەش
Transaction مامەڵە
Blockchain زنجیرە بلاک
Zero-knowledge protocol کۆنووسی زانیاریی-سفر

ئامادەکردنی:
محەممەد محەممەدئەمینی
سەرچاوە:
https://www.technologyreview.com/lists/technologies/2018/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button