بابەتگەردوونناسیوێنەزانیاری

لەژێر توێکڵی زەویدا چی هەیە؟

زانایان بەداوی ئەوەدان کە بۆ یەکەمین جار دەستیان بگات بە کەوڵی زەوی نەبووە.

 

مرۆڤ لە مانگ بووە لە هەر سوچێکی ئەم هەسارەیە گەڕاوە بەڵام شوێنێک هەیە کە قەد لەوێ نەبووە.

گرووپێکی نێونەتەوەیی لە زانایان دەڵێن ئەوان پلانیان وایە کە بۆ یەکەمین جار بۆ گەیشتن بە کەوڵی (ئەو بەشە لە ژێر توێکڵی زەوییە)، زەوی کون کەن.

 

ئاژانسی توێژینەوەی یابانی بۆ زانست وە تەکنۆلۆژیی زەوی-دەریا، بە سی.ئێن.ئێنی ڕاگەیاند کە ئەوان هیوادارن شتی فرەتر لە بارەی چۆنیەتیی دروستبوونی هەسارەکەمان و سازبوونی کەوڵی زەوی بە دەست بهێنن.
نزیک 80 لە 100ی قورسایی زەوی کەوڵی زەوی (mantle) پێکی هێناوە، لە 6 مایلی یا خود 10 کیلومەتری بنی ئۆقیانووسەکانە.
ناستۆ ئابێ کە لە ئاژانسی زانستی یابانی کار دەکات، دەڵێت: “ئێمە هێشتا بە ڕێکی نازانین کە گۆشتی زەوی لە چی خاس کراوە. ئێمە تەنها چەند کانزامان لە کەوڵ دیوە—بەردێک کە فرە جوانە ئەوە جۆرێکی سەوز و زەردە”.
دەوڵەتی یابان کە پاڵپشتی ماڵیی ئەو پرۆژەیە هیوادارە کە ئەم کارە ببێتە یارمەتیدەر بۆ پێشبینیی باشتری بوومەلەرزەکان.
ئابێ دەڵێت ” لە ژاپۆن ئێمە بوومەلەرزە، گڕکانەکان و چەند جۆری دیکە دیاردەی سروشتیی مەترسیدارمان هەیە. خەڵک چاوەڕێی خاسکردنی ئامێر بۆ پێشاندان و شیکاریی ئەم دیاردانە دەکەن بەڵام ئێمە نازانین کام لەم فاکتۆرانە بەکار بهێنین. بۆیە ئێمە پێویستمان بە زانینی ورد و ڕێکی سیستمی سروشتی هەیە. ئێمە دەبێت فرە وردتر زەوی ببینین.
سێ جێگە (شوێن) بۆ کونکردن
بە وتەی ئابێ “سێ شوێن بۆ هەڵکەندنی ئەم کونە هەڵبژێراوە هەمسویان لە ئۆقیانووسی ئارامدان. یەکێک لە هاواییە. ئەوەکەی تر لە کۆستاریکا وە دواهەمینیان لە مکزیکۆیە”.
بۆ گەیشتن بە کەوڵ، ئاژانس گەرەکییەتی یەکێک لە پێشکەوتووترین بەلەمە کونکەرەکانی بەردەست بەکار بهێنێت، ئەویش چیکیۆیە (Chikyu).

 

بەلەمی Chikyu بۆ مەبەستی کونکردنی بنی دەریا

 

توێژەر، ناتسۆ ئابێ دەڵێت کە Chikyu بۆ گەیشتن بە بنی ئۆقیانووس سەرەتا 4 کیلۆمەتر لە ناو ئاو دەبێت بڕواتە خوار. دواتر بۆ ئەوەی کە توێکڵی زەوی تێپەرێنێت دەبێت 6 کیلۆمەتر ببڕێت بەر لەوەی کە بگات بە کەوڵی زەوی.
ئابێ دەڵێت پڕۆژەی کونکردن ئەوپەڕی ساڵی 2030 دەست پێدەکات.
ئەم پرۆژەیە 4 ئامانجی سەرەکی هەیە، کە تەنیا یەکێک لەوانە گەیشتن بە کەوڵی زەوییە. دوهەمین ئامانج توێژینەوە لەسەر سنوری نێوان توێکڵی ئۆقیانووس و کەوڵی زەوییە. و سێهەمین ئەوەیە کە بزانین چۆن توێکڵی ئۆقیانووس خاس بووە. ئامانجی کۆتایی ئەوەیە کە تاقی بکەینەوە تاوەکوو بزانین لە چ قووڵاییەکدا مایکرۆبەکان بوونیان هەیە. لە ڕاستی وڵامی ئەم پرسیارە بزانین کە سنوری ژیان لە ناو زەوی کوێیە؟

وەرگێڕانی: کاوش ڕۆستەمی
سەرچاوە:
https://edition.cnn.com/2017/04/07/asia/japan-drill-mantle/index.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button